دواین داتا و زانیاریه‌كان له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی دوو رۆژه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ موسڵ

خواكوڕك

به‌ پێی دواین لێدوانی به‌رپرسانی سه‌ربازی هه‌رێم، پێشمه‌رگه‌ له‌ نزیكترین خاڵ دا ته‌نیا 5 كم له‌ سنووری پارێزگای موسڵ دووره‌، ژماره‌ی كوژراوانیشیان له‌و دوو رۆژه‌دا 200 داعشی تێپه‌ڕاندووه‌.

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم رایگه‌یاند، لەوبڕوایەدان ژمارەی چەکدارانی ڕێکخراوی داعش لە ناو شاری موسڵ لە نێوان ٤ بۆ ٨ هەزار کەسدان، لە ئێستاشدا بەرگریەکی سەرسەخاتە دەکەن ئەویش بەهۆی بایەخی شاری موسڵ بەلای ڕێکخراوەکەوە کە یەکێکە لە پێگە سەرەکییەکانیان.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان ٣٠ گوندیان لەدەستی داعش کۆنترۆڵکردووەتەوە، و لە ئێستادا تەنها ٥ کیلۆمەتر دوورن لە شاری موسڵەوە.

له‌لایه‌كیتر سه‌رچاوه‌ هه‌واڵگریه‌كان ئه‌وه‌یان بڵاوكردۆته‌وه‌، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كه‌ خۆی وه‌ك خه‌لیفه‌ی مزسڵمانان ناساندووه‌، چه‌ند رۆژێك پێش ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ئه‌و شاره‌ی حێهێشتووه‌ و تا ئێستاش دڵنیانین له‌دوای موسڵ به‌ دیاری كراوی رووی كردووه‌ته‌ چ شارێكی سوریا.

هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوانه‌ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ چه‌ند گرووپ و بنه‌ماڵه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ده‌زگا سیخوڕیه‌ عێراقیه‌كان دروست كردووه‌ و له‌رێگه‌ی دروستكردنی ئاژاوه‌ و شه‌ڕی پارتی زانیه‌وه‌، ناره‌حه‌تی زۆریان بۆ چه‌كدارانی داعش له‌ناوخۆی موسڵ دروست كردووه‌.

Back to top button