فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان بهیاننامهیهك بڵاودهكاتهوه
خوكاوڕك
ئهمرۆ ئیهك شهممه 23/10/2016 فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان بهیاننامهیهكی بڵاوكردهوه لهبارهی دهستپێكردنی ئۆپهراسیۆنی ئهمرۆی هێزهكانی پێشمهرگه له دهوروبهری شاری موسڵ.
لهبهیاننامهكه هاتووه. كاتژمێر 06:30 لە رۆژی یەکشەممە رێککەوتی 23ی ئۆکتۆبەری 2016، هێزەکانی پێشمەرگە لە دوو قۆڵەوە لە نزیك بەعشیقە لە باکووری رۆژهەڵاتی موسڵ ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکرد.
دەقی راگەیەندراوەکە:
كاتژمێر 06:30 لە رۆژی یەکشەممە رێککەوتی 23ی ئۆکتۆبەری 2016، هێزەکانی پێشمەرگە لە دوو قۆڵەوە لە نزیك بەعشیقە لە باکووری رۆژهەڵاتی موسڵ ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکرد، وەک بەشێک لەو هەڵمەتەی کە بۆ وەدەرنانی تیرۆریستانی “داعش” لە پارێزگای نەینەوا لەئارادایە.
ئەم ئۆپەراسیۆنە دوای ئەو سەرکەوتن و پێشڕەویانە دێت، کە هێزەکانی پێشمەرگە بەم دواییانە لە باکوورو رۆژهەڵاتی مووسڵ وەدەستیان هێناوە.
میدیا ناوخۆیی و هەرێمی و جیهانییەکان شانبەشانی هێرشی هێزەکانی پێشمەرگە، رووماڵی شەڕەکە دەکەن.