پێشڕه‌ویه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌به‌ركانی جه‌نگ له‌ موسڵ

خواكوڕك

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی كوردستان ده‌ستی به‌ سێیه‌م ئۆپه‌راسیۆن كرد له‌ نزیك موسڵ.

ئۆپراسیۆنی پێشمەرگە لە دوو قۆڵەوە لە میحوەری باشیک بۆ سەر چەکدارانی داعش دەستیپێکردوه‌ و لە پێشڕەویدان بەرەو گوندی فازیلیە و عومەر قاپچی لە میحوەری باشیک لە نزیک موسڵ.

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌كان باس له‌ به‌كارهێنانی ژماره‌یه‌كی زۆری ئۆتۆمبێلی بۆمب رێژكراوی داعش ده‌كه‌ن له‌شه‌ڕه‌كه‌دا و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش له‌ رێگه‌ی چه‌كه‌ پێشكه‌وتووه‌كان و هاوكاری فرۆكه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ناویان ده‌به‌ن.

Back to top button