هێلی ئاسمانی سعودیه‌ به‌ شێویه‌كی فه‌رمی گه‌شته‌كانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ده‌ست پێده‌كات

 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق سانسۆری خستبویه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام دوای ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وام دابوو بۆ فراوانتركردنی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌ گه‌ڵ وڵاتانی جییهان, هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌, هێڵی ئاسمانی سعوودی رایگه‌یاندووه‌ له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه‌، به‌ فه‌رمی ده‌ست به‌گه‌شته‌كانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌كات.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، وابڕیاره‌ هێڵی ئاسمانی سعوودی، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌ 1/ 10/ 2018ه‌وه‌، ده‌ست به‌گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، ده‌كات.

بڕیاریشه‌ له‌ ڕێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكوومی و به‌رپرسانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه‌، پێشوازی له‌ هێڵه‌كه‌ و شاندی باڵایان، بكرێت.
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، به‌یه‌كێك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ گرنگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق داده‌نرێت، كه‌ له‌ساڵی 2005 له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، دامه‌زراوه‌ و گه‌شتی بۆ چه‌ندین وڵات هه‌یه‌.

Back to top button