مه‌سرور بارزانی: پارتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کە هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شارۆچکەی پیرمام دەنگی خۆی دا و دواتر ئەوەی به میدیاكان گوت.” کە سەرکەوتنی هەڵبژاردن سەرکەوتنی هەموو لایەنەکانە.”
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه ،30ی9ی2018، (مەسرور بارزانی) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و راوێژكاری ئه‌نوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، لە شارۆچکەی پیرمام دەنگی خۆی دا و دواتر لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی.” هەڵبژاردن بە هێمنی بەڕێوە بچێ و هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو بێ.
بارزانی، جەختیشی لەوە کردەوە.” کە سەرکەوتنی هەڵبژاردن سەرکەوتنی هەموو لایەنەکانە و پێویستە هەموو لایەنەکان سەرکەوتنی هەڵبژاردن بە سەرکەوتنی خۆیان بزانن“.
مەسرور بارزانی ئەوەشی ڕوون کردەوە.” کە ڕەنگە لایەنێک لە لایەنێکی دیکە دەنگی زیاتر بهێنێت، بەڵام ”نابێ ئەمە ببێتە کێشە“.
هیوای ئەوەشی خواست کە دووبارە پارتی سەرکەوتنی گەورە بەدەست بهێنێت.