چوار لایه‌نی سیاسی دژی ساخته‌كاری و پێشێلكاری یه‌كێتی هه‌ڵوێستی خۆیان ئاشكرا كرد
لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشدا، هەریەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان له‌سه‌ر پێشێلكاری و ساخته‌كارییه‌كانی بنكه‌كانی ده‌نگدان له شاری كۆیه هاتنه ده‌نگ و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیان ئاشكرا كرد .
چوار لایه‌نه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌لێن :” كۆیه كراوه‌ته سه‌ربازگه و پڕ بنكه‌كان بووه له به‌رپرسی ئه‌منی و حزبی و فشاریان بۆ سه‌ر ده‌نگده‌ران درووستكردووه”.
چوار لایه‌نه‌كه باس له یەکێک لەو پێشێلکارییانەی یه‌كێتی ده‌كه‌ن كه به هۆی بوونی ژمارەیەکی زۆری بەرپرسانی یەکێتییە لە نێو بنکەکانی دەنگدان و درووست‌کردنی دۆخێکی شڵەژاوی سەربازی لەنێو شاری کۆیەو هەروەها ”لە زۆربەی بنکەکانی دەنگدان لە کۆیە تەنیا بە رەگەزنامە دەنگ دراوە“.
چوار لایه‌نه‌كه ده‌شڵێن :” پرۆسه‌ی ده‌نگدان له قه‌زای كۆیه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و له كۆمسیۆن سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین”.