سلێمانی له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه‌ هه‌ره‌شه‌ له‌ بریكاری لایه‌نه‌كان و كارمه‌ندانی كۆمسیۆن ده‌كرێت

یەکێتی هه‌روه‌ك چۆن لە دەنگدانی تایبەتدا، ساختە و تەزویرێکی زۆریان ئەنجامداوە به‌هه‌مان شیوه‌ بۆ دەنگدانی گشتیش ئامادەرکارییەکی زۆر تۆکمەیان کردووە و بەنیازی ئەنجامدانی تەزویرێکی بێشومار و فراوانن ،له‌و چوارچێوه‌یه‌دا یه‌كێتی دەیان هەزار پێناسی باری شارستانی و کارتی زانیازی و جنسیەی عێراقیان تەزویرکردووە و پیش ته‌واو بوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدان ساخته‌كارییه‌كانی ئه‌نجام بدات.

ڕزگار ئەژی گۆران، بەرپرسی ده‌زگای ھەڵبژاردنی پارتی لە سلێمانی بە مالپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاند: “لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە بە ھیچ شێوەیەک بڕیارەکانی کۆمسیۆن جێبەجێ ناکرێن و ڕێگە بە دەنگدەری لایەنێکی سیاسی دەدرێت بەبێ بەڵگەنامەش دەنگ بدەن، تەنانەت ھەڕەشەیەکی زۆر لەسەر کارمەندانی کۆمسیۆن ھەیە و ھاواریان لێ ھەستاوە لەدەست لایەنێکی دەسەڵاتدار لە سلێمانی و ھەڵەبجە.”

بەرپرسی ده‌زگای ھەڵبژاردنەکانی پارتی لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی گووتی: “ئێستا ھەڕەشەکی زۆر لەسەر بریکارەکانی پارتی و ھەموو لایەنەکانی دیکە ھەیە و ئێمە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان چەندین سکاڵامان تۆمار کردووە لە ناو شاری سلێمانی و ھەموو دەڤەرەکانی دیکەی ئەو سنوورە، بەڵام کێشە لەوەدایە فۆڕمی سکاڵاش نادەن بە بریکارەکانمان.”

ڕزگار ئەژی گۆران ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌ سلێمانی ده‌شڵێت: “ئەگەر کۆمسیۆن ڕەوشەکە کۆنتڕۆڵ نەکات ئەوە ساختەکاریی گەورە دەکرێت و پڕۆسەی ھەڵبژاردن لە ھەردوو پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە دەکەوێتە ژێر پرسیار و شەرعیەتی نامێنێت، چونکە لە زۆر لاوە ھێزی چەکدار بەکار دەھێندرێت بۆ ترساندنی کارمەندانی کۆمسیۆن و نوێنەری لایەنە سیاسییەکان.”

Back to top button