گۆران :یه‌كێتی ئارامی و ئاسایشی خه‌ڵكیان تێكداوه‌و هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژیین
ئه‌مرۆ رۆژی ده‌نگدان بوو بۆ هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ، یه‌كێتی هه‌م په‌لاماری خه‌ڵكی ئاسایی و ده‌نگده‌ری داوه هه‌میش هێرشی كردووه‌ته‌وه سه‌ر نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان و كارمه‌ندانی كۆمسیۆن هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردوون ، جگه له‌وه‌ی به‌به‌رنامه و به‌هاوكاری تێمێكی ئیرانی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون كه ساخته‌كاری ئه‌نجام بده‌ن ، یه‌كێتی له كۆیه‌و بتوین و پشده‌رو گه‌رمیان ساخته‌كاری ئه‌نجام داوه له سلێمانیش هه‌لیكوتاوه‌ته سه‌ر وێستگه‌كانی ده‌نگدان و له كه‌ركوكیشه‌وه خه‌ڵكی هاورده كردووه بۆ سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ڵه‌بجه بۆ ئه‌وه‌ی به ڕه‌گه‌زنامه‌ی ته‌زویر ده‌نگ بده‌ن .
خەلیل سەرکانی ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند “چەند بنکەیەکی دەنگدان لە سنووری پارێزگای سلێمانی لەلایەن ژمارەیەک چەکداری یەکێتییەوە ھێرشیان کراوەتە سەر و زانیاریمان لایە وێستگەی دەنگدان شکێنراوە و دەنگی تەقەش بیستراوە”.
ئەندامەکەی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ڕاشیگه‌یاند:” ئەگەر یەکێتی تەداخولی پڕۆسەی ھەڵبژاردن نەکات، ژان دەیگرێت، چونکە ئەمانە بەساختەکاری ماونەتەوە و ھیچ کەسێکیان لەگەڵدا نییە، ئەوەشی پشتگیری ئەوان دەكات لە خۆیانن، ئەگەرنا کەسانی زوڵملێکراو و بەشمەینەتی ئەم وڵاتە لەگەڵ ئەمانەدا نین”.
خه‌لیل سه‌ركانی هێمای كرد و گوتی :” ھێزێکی یەکێتی چوونەتە سەر بنکەیەکی دەنگدان، لە خەڵکیان داوە و خەڵکیان خوێناوی کردووە ،نازانم بۆچی ئەمانە پەلاماری خەڵکی دەدەن، ئەگەر ئەوان باسی ئارامی و ئاسایشی دەکەن، بۆچی دەبێ بەشێوەیەکی توندوتیژی مامەڵە لەگەڵ پڕۆسەی دەنگدان بکەن، لە کاتێکدا ئەوان پڕۆسەی دەنگدان بە پڕۆسەیەکی دیموکراسی ناودەبەن، بەڵام ھەر خۆیان ھەوڵی ئەنجامدانی کاری توندوتیژی دەدەن”.
خەلیل سەرکانی ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان گوتیشی :” پێویستە ھەرچی کەناڵی ڕاگەیاندنە ئەو خروقات و پەلاماردانەی ھێزەکەی یەکێتی بڵاو بکاتەوە، بۆ ئەوەی خەڵکی بزانیت، ئەمانە پەلاماری کەسانێکی بەشمەینەت دەدەن، کە ئەوانی قبووڵ نییە و نایەنەوێت دەنگیان پێ بدەن”.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ریش غالب محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، لە هه‌ژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری یه‌كێتی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌و كه ئۆتۆمبێلی سەربازی ده‌گوازێته‌وه بۆناو شاری سلێمانی.