یه‌كێتی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌

سايتى فه‌رمی یه‌كێتی پى يو كه‌ى ميديا پرۆسه‌ی راتكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مرۆ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ زارى سه‌عدى ئه‌حمه‌د پيره‌ گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

هه‌ڵوێسته‌كه‌ی یه‌كێتی له‌ كاتێكدایه‌ له‌ سه‌روبه‌ندى داخستنى ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان و هێشتا ئه‌نجامى به‌رايى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن رانه‌گه‌يه‌ندراوه‌.

ئه‌مڕۆ چوار لایه‌نی سیاسی هه‌ریه‌ك له‌ ( پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆران و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامی ) يه‌كێتييان به‌ هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانى ساخته‌كارى تۆمه‌تبار كرد.

یه‌كێتی له‌سلێمانی و پشدره‌و بتوێن و كۆیه‌و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان ساخته‌كاری و پێشیلكاری ئه‌نجام داوه‌ جگه‌له‌وه‌ی له‌ شاری كه‌ركوكه‌وه‌ خه‌ڵكیان گواستووه‌ته‌وه‌ بۆ چه‌مچه‌ماڵ و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ی ساخته‌ ده‌نگ بده‌ن .

Back to top button