بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی، ۱۳مین پێشانگای نێودهوڵهتیی كتێب کرایەوە
ئەمڕۆ ۱۰ی۱۰ی۲۰۱۸، لەلایەن سەرۆك بارزانی، ۱۳مین پێشانگای نێودهوڵهتیی كتێب له ههولێر كرایەوە، لە پێشانگاکەدا زیاتر لە ۲۵۰ دەزگای چاپ و پەخش بە زیاتر ۷۰۰ هەزار ناونیشان بەشدارن کە بە چەندین زمانی جیاواز نووسراوە.
لە نێوان ۱۰ بۆ ۲۰ ئەم مانگە، پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ كتێب پێشوازی لە خوێنەران دەکات، زیاتر لە ۲۵۰ دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە کە لە نزیکەی ۳۵ وڵاتەوە هاتوون بە زیاتر لە ۷۰۰ هەزار ناونیشان بەشدارن، چاپخانەكان هەندێکیان لە وڵاتانی دوورەوە هاتوون.
سهرۆك بارزانی لە ۱۳هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە هەولێر، كتێبی پەندەكانی پیرەمێردی كڕی ، پەندەكانی پیرەمێرد لە سێ بەرگ پێكدێت و كە هەریەكە لە (فایەق هۆشیار، مستەفا ساڵح كەریم، مەحموود ئەحمەد محەممەد، محەممەد نووری تۆفیق، ئەحمەد زرنگ) كاری كۆكردنەوە و ساخكردنەوەی بۆ كراوە.
وێنهكانی سهرۆك بارزانی له ۱۳هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە هەولێر