جهیمس ویلسهن: ۱٦ی ئۆكتۆبەر ساڵیادی هێرشكردن و داگیركردنی بەشێكی كوردستانە لە لایەن عێراقی دڕندەوە
جەیمس ویلسەن بەڕێوەبەری دامەزرێنەری ئەنجوومەنی بازرگانیی ئۆكرانیایە لە ئەورووپا و بەڕێوەبەری تۆڕی ئینتەرنێتی كییفە لە برۆكسل، زیاتر لە ۳۰ ساڵ ئەزموونی هەیە لە بواری گواستنەوەی پەیوەندییە گشتییەكاندا.
جەیمس ویلسەن ڕاپۆرتیكی له بارهی خیانهتی ۱٦ی ئۆكتۆبەر له ماڵپەری برۆكسل ئێكسپرێس بلاو كراوهتهوه ، جەیمس ویلسەن له ڕاپۆرتهكهیدا له بارهی داگیركدرنی شاری كهركوك نوسیویهتی و دهڵێت :” ۱٦ی ئۆكتۆبەر ساڵیادی هێرشكردن و داگیركردنی بەشێكی كوردستانە لە لایەن عێراقی دڕندەوە و پاشكۆبوونی شەرمەزارانەی كەركووك كە سەروەریی دەستووری عێراقی هەڵوەشاندەوە، میڵەتی كورد رووبەرووی خیانەت بوونەوە، پاش یەك ساڵ تێپەڕبوون ئەوان هێشتا هەست بە رووشاندن و تووڕەبوون دەكەن، ئەوان شانبەشان لەگەڵ وڵاتە یەكگرتووەكان و سوپای عێراقی شەڕیان كرد دژی دەوڵەتی ئیسلامی، كاتێك داعش سوپای عێراقی تێك شكاند، پێشمەرگەی كورد وەك جەنگاوەر هەموویان دلێرانە هەوڵی ڕزگاركردنی كەركووكیان دا لە ساڵی ۲۰۱٤ و تا بیپارێزن و بیگەڕێننەوە”.
له بهشێكی تری ڕاپۆرتهكهیدا جهیمس ویلسهن نوسیویهتی :” كوردستان لەو كاتەدا دڵخۆش نەبوو لەو مامەڵەیەی كە حكوومەتی ناوەند دەیكرد لەگەڵ هەرێم، بە تایبەتی لەسەر پرسی بودجە بۆ پشتگیریی پزیشكی و هاریكاری و ناردنی پێداویستی بۆ ۱ ملیۆن و ۵۰۰ هەزار پەنابەر و ئاوارە كە لە كوردستان بوون بە هۆی شەڕی دژ بە داعش لە سووریا دەربەدەری ماڵوحاڵیان بوون”.
جەیمس ویلسەن لە درێژەی نووسراوەكەیدا باسی ئەوەی كردووە كە میلیشیا هاوپەیمانەكانی ئێران كەركووكیان رادەستی حكوومەتی ناوەند كرد و هەروەها بە هۆی ئەو داگیركردنەوەیە بۆ سەر خاكەكەیان، كوردستانیان لاواز كرد و گەمارۆی سیاسی و ئابوورییان سەپاندە سەری و بووە هۆی دەربەدەركردنی ۱۵۰ هەزار كەس بۆ كوردستان لەو داگیركردنە وەحشیگەرانەی كە بەسەر وڵاتەكەیاندا هات و بوو بە هۆی زەرەرێكی ماددی و مرۆیی بۆ سەر كوردستان.
جەیمس ویلسەن دەشڵێت: “دوای تێپەڕینی ساڵێك بەسەر ئەو رووداوەدا، بارودۆخەكە ئێستا بە شێوەیەكی بەرچاو گۆڕاوە، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا كە جێگرەوەی تیلەرسن بوو، هەوڵی ئەوە دەدات عێراقێكی دادپەروەر و یەكسان دروست بكەن، لە هەڵبژاردنی ۲۰۱۸ی عێراقدا، حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق كە لەوەپێش پشتگیرییەكی بەهێز دەكرا لەلایەن ئەمەریكاوە، دووچاری شكستێكی گەورە بۆوە كاتێك تەنیا ۴۲ كورسیی بەدەست هێنا لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەو كاتەی پارتە كوردییەكان ۵۸ كورسییان بەدەست هێنا، ئەمە ئەوە دەگەیەنێَت كە ناوچە و پارتە كوردییەكان كلیلی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی عێراقیان پێیە و بوون بە كلیلی پێكهێنانی حكوومەتێكی لێهاتوو كە پشتگیری ڕۆژئاوا بێت لە بەغدا”.
لە كۆتایی راپۆرتهكهیدا، جەیمس ویلسەن بۆ ماڵپەری برۆكسل ئێكسپرێس سەبارەت بە ڕێگاچارەكان نوسیویهتی و دەڵێت: “تاكە ڕێگا بۆ ئەو مەبەستە ئەوەیە، دەبێت بەغدا و هەولێر داهاتی نەوت و بودجەی عێراق بە شێوەیەكی یەكسان و شەفافانە دابەش بكەن، بۆ بەدەستهێنانی ئەوەش دەبێت متمانە لە نێوان بەغدا و هەولێر دروست ببێتەوە، هەروەها كوردستان بە یەكسانی بەشی خۆی لە بودجەی داهاتی عێراق پێ بدرێت بۆ بونیاتنانەوەی وڵات كە نەك تەنیا بەدەستی داعش خاپوور كرابوو، بەڵكوو هێشتا كاریگەریی جەنگی ئێران و عێراقی بەسەرەوە ماوە.. هەروەها گەڕانەوەی كەركووكیش بۆ سەر ئیدارەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەبێت بەشێك بێت لەو ڕێككەوتنە”.