د.كه‌مال كه‌ركوكی: وه‌ستا ڕه‌سوڵ گووتی لەگەڵ حاجی ئەکبەر و قاسم سولەیمانی و حەشدی شه‌عبی ڕێكه‌وتووین
لە میانی بەرنامەیەکی ته‌له‌فیزیۆنی دۆکیۆمێنتاریی ، د.کەمال کەرکووکی، بەرپرسی پێشووی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک ده‌ڵێت:” ڕۆژی ١٦ی ئۆکتۆبەر، چوومه‌تە لای کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە لەگەڵ هێزێکیدا لە کەرکووک بووە و پرسیارم كرد کە ئاخۆ ئەوان شەڕ ناکەن، بەڵام ”کۆسرەت ڕەسوڵ پێی گوتم: ئێمە شەڕ دەکەین، بەڵام خیانەتمان لێکراوە و لە پشتەوە لێمان دەدەن“.
بەرپرسی پێشووی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک درێژه به قسه‌كانی ده‌دات و ده‌شڵێت : ”لە وەستا رەسوڵمان پرسی ئەمە چۆنە؟ گوتی: عێراق هەزار دەبابەی هێناوە و ئێمە شەڕی دەبابەمان پێ ناکرێ. منیش گوتم : عاجز مەبن، ئێوە لەگەڵ قاسم سولەیمانی و حەشد و سوپا و ئەمریکا ڕێککەوتوون. وەستا ڕەسوڵ پێی گوتم: لەگەڵ حاجی ئەکبەر و قاسم سولەیمانی و حەشد و سوپای عێراق و ئەمریکا ڕێککەوتووین“.
د.کەمال کەرکووکی، بەرپرسی پێشووی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک گوتیشی :” به پێی ڕێكه‌وتنی بالێكی یه‌كێتی كه‌ركوك ڕاده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كان ده‌كرێت و دوای ئاسایبونه‌وه‌ی دۆخه‌كه شاره‌كه ته‌سلیم به یه‌كێتی بكرێته‌وه ،به‌ڵام من پێم گوتن ڕاست ناکەن و دەتانخەڵەتێنن، بەڵام وەستا رەسوڵ گوتی نامانخەڵەتێنن. تەنانەت گوتی فیرقەی ٩ی مودەرەعی عێراقی لە ڕێگەی پردێوە دێن بۆ هەولێر“.
خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبەر خیانەتێكی جەرگبڕ بوو لە مێژووی گەلی كورددا، كە باڵێكی خیانه‌تكاری سیاسی له ناو یه‌كێتی دا هاوكاریی دوژمنیان كرد تا كەركووك داگیر بكەن ، ئامانجیش ئەمانە بوون، عەرەباندنی كەركووك و دەستبەسەرداگرتنی ئابووریی كەركووك و هەڵوەشاندنەوەی ئیدارە كوردییەكەی و درووخستنەوەێ ڕێژەیەكی زۆر لە كورد لە دامودەزگاكانی كەركووك هەروەكوو ڕژێمی پێشووی سەددام حوسێن بەرانبەر كورد كردی”