كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی لە بارەی جینۆسایدی كورد ئەنجامدەدرێت

 

لەسەرەتای مانگی داهاتودا، بە بەشداری ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆ و پسپۆڕانی بواری جینۆسایدو گۆڕە بەكۆمەڵەكان لەناوخۆ و دەروەی وڵات بۆ بەزانست ناساندنی جینۆسایدی گەلی كورد سەرۆكایەتی زانكۆی هەولێری پزیشكی كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی سازدەكات.

د. یاسین كەریم پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانكۆی هەولێری پزیشكی رایگەیاند، بڕیارە لە رۆژانی 7 و 8ی مانگی تشرینی دووەم سەرۆكایەتی زانكۆی هەولێری پزیشكی كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی ساز بكات بۆ بەزانست ناساندنی جینۆسایدی كوردو، لەو كۆنفرانسەشدا كۆمەڵێك كارو تەوەر لەخۆدەگرێت لەوانە رۆڵی (دی ئێن ئەی) لە ناسینەوەی كەیسەكان و هەروەها رۆڵی ئەو گرووپەی كە كاردەكەن لە گۆڕی بەكۆمەڵ لە هەرێمدا.

د. یاسین كەریم پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانكۆی هەولێری پزیشكی و شارەزا لەبورای گۆڕی بەكۆمەڵ گوتیشی:” لەماوەی دوو رۆژی كۆنفرانسەكەدا، تیشك دەخرێتە سەر كاری تیمە پسپۆڕەكان لە گۆڕی بەكۆمەڵ وەك گۆڕە بەكۆمەڵەكانی بارزانییەكان و ئێزیدییەكان، وتیشی “هەر لەو كۆنفرانسەدا پرسی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەشەڕی داعش لەدژی هێزەكانی پێشمەرگە دەخرێتە بەرباس و لێكیۆڵینەوە”.

Back to top button