یه‌كێتی: ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی كوردستانمان پێ قبوڵه‌ و رازین.

له‌ باره‌ی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌، گوته‌بێژی فه‌رمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە فەرمی رایدەگەیەنێت: كە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیان قبوڵە وه‌كو یه‌كێتی.”

له‌و باره‌وه‌، (سەعدی پیرە) گوتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاندوه‌.” كه‌یەكێتی ئەنجامەكانی قبوڵكردووە و بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمیش دەبێت لایەنە براوەكان كۆببنەوە و بڕیار بده‌ن.”

گوتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌.” پێمانوایە گەڕانەوە بۆ لێكتێگه‌یشتن به‌مه‌به‌ستی چارەسەری كێشەكان گرنگە، ماوەی بانگەشە تەواو بوو، ئەنجامیش راگەیەنرا و راستە هەموو لایەنێك تێبینی هەیە، بەڵام دەبێت ئەم وڵاتە حوكمڕانی بكرێت و وەكو یەكێتیش خۆمان به‌ بەرپرسیار دەزانین”.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” پاش ئه‌وه‌ی له‌ 30ی9ی218 هه‌ڵبژاردن بۆ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كرا، و سه‌نگی لایه‌نه‌كان به‌ده‌ركه‌وت و یه‌كێتیش یه‌كێك بوو له‌و حزبانه‌ی كه‌ زۆرترین ره‌خنه‌ی ئاڕاسته‌ ده‌كرا به‌هۆی ته‌زویر له‌ ئێستادا به‌هۆی به‌ده‌ستهێنانی 21 كورسی په‌رله‌مانی، زۆر رازییه‌ و هیچ گرفتێكی نیه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌یان قبوڵكرد.”

Back to top button