عهلی عهونی : خیانهتی ۱٦ـی ئۆكتۆبهری یهكێتی نهبووایه ههمان داستانی پردێ لهكهركوكیش تۆمار دهكرا
عەلی عەونی، بەرپرسی لقی ۱۰ـی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند:” میلیشیا عێراقییەکان بە هاوکاریی گرووپی خیانەتکاری ۱٦ـی ئۆکتۆبەر هەوڵیان دا هەولێر داگیر بکەن، بەڵام بەهۆی خۆڕاگریی پێشمەرگە، ئەو پیلانە تێکشکێندرا ، تێکشکاندنی تانکێکی جۆری ئەبرامزی ئەمریکی لەلایەن پێشمەرگەوە، کە هێزە داگیرکەرەکان بەکاریان دەهێنا، کاریگەریی لەسەر دابەزینی ورەی هێزە عێراقییەکان هەبوو و بووە هۆی سەرسوڕمانی سوپای عێراق و ئەمریکییەکان”.
بەرپرسی لقی ۱۰ـی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاشیگەیاند:” ئەگەر خیانەتی ئەو گرووپەی ناو یەکێتی نەبوایە و ئەو داستانەی لە پردێ تۆمار کرا، لە کەرکووکیش بکرابا، ئەوا هێزە داگیرکەرەکان بە تەواوی تێک دەشکان و کەرکووک داگیر نەدەکرا ، گرووپەکەی یەکێتی بە خیانەتکردن و هاوکاریکردنی هێزە داگیرکەرەکانی کوردستان ”شەرمەزاری بەردەم مێژوو و گەلی کورد بوون“.
عەلی عەونی بەرپرسی لقی ۱۰ـی پارتیلهبارهی داستانی پردێ و خۆڕاگری هێزهكانی پێشمهرگهی كوردستان گووتی: ”بێگومان دەبێ چیرۆکی ئەو داستانە بە ئاوی زێڕ لەمێژووی تێکۆشانی گەلی کورد بنووسرێت“.
له دوای خیانهتی ۱٦ـی ئۆكتۆبهر كه لە لایەن تاقمێک لە ناویهكێتی خەنجەری ژاهراوی لە پشتی کورد درا، سەرەنجام کەرکوک داگیرکرا و چەند ناوچەیەکی تریشی بەدواداهات و دواجار نیوەی خاکی کوردستان کەوتە دەست هیزهكانی حشدی شعبی وهێزه ئێرانییهكان، ئەوە بووە هۆی ئەوەی کە دەسەڵاتدارانی بەغدا غرور بیانگرێ و چاو ببڕنە نیوەکەی تریش کەماوە و داگیریان نەکردووە، ئەوە بوو لەدوای داگیر کردنی کەرکوک و خورماتوو هێرشیان کردە سەر(پردێ) تالەوێوە دەربازی نێو( هەولێری پایتەخت ) بن و ئامانجەکەیان کە نەهێشتنی قەوارەی کوردستان بوو، بەیەکجاری کۆتایی پێ بهێنن.
بەڵام، هەرزوو لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەداستانێکی بێ وێنە شکستیان بە سوپای عێراق و حشدی شعبی هێنا و زەرەر و زیانێکی گەورەی مادی و گیانیان لێدرا بەناوبانگترین تانک کە (ئەبڕامزی) ئەمریکیە لەسەردەستی پێشمەرگە تێکشکێنرا.