نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له ئیسماعیل بێشیكچى كرد
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21ی10ی2018 له هه‌ولێر، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له نزیكه‌وه له دۆخ و ته‌ندروستیى نووسه‌ر و ڕۆناكبیر و دۆستى گه‌لى كورد مامۆستا ئیسماعیل بێشیكچى پرسى و هیواى ته‌ندروستییه‌كى باش و سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه كه گه‌لى كوردستان به ڕێز و پێزانینه‌وه له هه‌ڵوێست و بیروبۆچوونه‌كانى مامۆستا ئیسماعیل بێشیكچى ده‌ڕوانێت و به‌و به‌رگرییه‌ى له مافه‌كانى گه‌لى كوردستان و مرۆڤایه‌تى ده‌یكات، جێگه و خۆشه‌ویستیى خۆى له دڵى هه‌موواندا كردۆته‌وه.
له دیداره‌كه‌دا، مامۆستا بێشیكچى وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و ڕێز و خۆشه‌ویستییه‌ى له هه‌موو شوێنێكى كوردستان هه‌ستى پێده‌كات، پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى كار و چالاكییه‌كانى وه‌قفى “ئیسماعیل بێشیكچى” پێشكه‌ش كرد و باسى له‌م سه‌ردانه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و به‌شداریكردنى له چه‌ندین چالاكیى كولتوورى و ڕۆشنبیریدا كرد.