به‌هۆی خیانه‌تی ١٦ـی ئۆکتۆبەرەوە به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى هاتوچۆى كه‌ركووك له پۆسته‌كه‌ى دوورخرايه‌وه
به‌فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق، عەقید شێرزاد ئەحمەد محه‌مه‌د، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی کەرکووك لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و له نوسراوێكی فه‌رمیشدا بڕیاردراوه جه‌مال حه‌كیم محه‌مه‌د ئه‌و پۆسته بگرێته‌ده‌ست.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق – به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هاتوچۆی عیراق به ژماره ۸٦۷٦۳ له ۲۱‌ی ۱۰ی ۲۰۱۸ ده‌رچووه‌و تێیدا هاتووه “به پشتبه‌ستن به فه‌رمانێكی پێشوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، بڕیاردراوه به‌پێدانی پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای كه‌ركوك به (عه‌مید جه‌مال حه‌كیم محه‌مه‌د)و ده‌ستبه‌كاربونی له‌ڕۆژی ده‌رچونی فه‌رمانه‌كه‌وه”.
لای خۆیه‌وه عەقید شێرزاد ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و گووتی:” بڕیارەکە لە بەڕێوبەرایەتی گشتيی پۆلیسی هاتووچۆ لە بەغداوە دەرکراوە”.
هه‌روه‌ها گوتیشی: هەرچەند ناڕازیم بە بڕیارەکە و ئەو ناڕازیبوونەشم بەسەرووی خۆم گەیاندووە، بەڵام پێوەی پابەند دەبم و هیچ پەیوەندییەکم بە بەڕێوەبەرایەتییەکەوە نەماوە.
عەقید شێرزاد ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د کوردە پێشتر له‌سه‌ر پشکی یەکێتی ئه‌و پۆسته‌ى وه‌رگرتبوو.
دوای ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی گروپی خیانه‌تكاری ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری یه‌كێتی له كه‌ركووك درووستیان كرد‌و سنوری ناوچه‌كانی ماده‌ی ١٤٠ یان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئێرانییه‌كان كردوو ، سه‌ره‌نجام بووه هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، له دوای خیانهتی١٦ـی ئۆکتۆبەرەوە، لە سنووری ناوچەکانی ١٤٠ تا ئێستا زیاتر له ٥٤ پۆست لە کورد وەرگیراونەتەوەو لەجێگەی ئه‌و پۆستانه‌ی كورد كه‌سانی عەرەب یان تورکمان دانراون.