پیاوێكی چینی سێ كچی ڤێتنامی دههێنێته سلێمانی بۆ كاری لهشفرۆشی و دهستگیر دهكرێن
سێ كچی ڤێتنامی له سلێمانی بهدهستی پیاوێكی چینییهوهیه بۆ سهوداو مامهڵهكردن به كاری لهشفرۆشییهوه دهستبهسهردهكرێن دواتر پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دهیانگرێت و كچه ڤێتنامییهكان لهدهست كابرای چینی ڕزگار دهكات .
محەممەد گۆمەشینی، گوتەبێژی دەستەی سەربەخۆیی ماڤی مرۆڤ رابگەیاند:” لەسەر زانیاریپێدانی ئەوان، پۆلیسی سلێمانی توانیویانە ۳ كچی بەرەگەز ڤێتنامی لەدەستی پیاوێكی چینی رزگار بكەن ،ئەو پیاوە چینییە هەموو ئاسانكاریێكی بۆ هاتنی ئەو كچانە له ڤێتنامهوه بۆ ههرێمی كوردستان كردووەو لە میوانخانەیەكدا دایناون و دەستی بەسەر پاسپۆرتەكانیاندا گرتووە و پێی گوتوون دەبێت خۆتان كار بكەن و فشاریشی لێكردوون جلوبەرگی وروژێنەر لەبەر بكەن، بۆ ئەوەی كاری لەشفرۆشییان پێبكات، بەڵام پۆلیسی سلێمانی دەستگیریكردوون”.
لای خۆیهوه سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی گووتی:” دوای دەستگیركردنی ئەو كچانە لەسەر فەرمانی دادوەر، رادەستی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانیان كردووەو گوتیشی “نشینگەی سلێمانی بڕیار لەبارەی چارەنووسی ئەو كچانە دەدات لە كوردستان بمێننەوە، یان رەوانەی وڵاتی خۆیان دەكاتەوە”.
بەپێی ئەو ئامارانەی لەبەردەستدان لە هەرێمی كوردستاندا زیاد لە ۲۲ هەزار كرێكاری بیانی هەن، ئەوانەی كاری سەربەخۆی خۆیان ناكەن و خاوەنكاریان هەیە، هەر یەكەیان مانگانە بە نزیكەی ۳۰۰ تاوەكو ٤۰۰ دۆلار كار دەكەن.