یه‌كێتی بۆی ناچێته سه‌رو تاسه‌ر وانابێت به‌عس ئاسا هه‌ڵكوتنه سه‌ر كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان
ڕۆژی هەینی ٢٦ی ١٠ی ٢٠١٨، ئاسایشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مزگەوتێکی سنووری شارەدێی سەروچاوە لە ئیدارەی ڕاپەڕین، خۆشناو ئەنوەر، کادیری پارتی دیموکراتی کوردستانیان دەستگیر کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی ١٠ی ٢٠١٨، ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە نووسینێکدا کە لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک له‌باره‌ی هێزه به‌ڵته‌چییه‌كانی یه‌كێتی نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت : “ھەڵسوکەوتی بەعسییانەی دەزگا ئەمنییەکانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بەشێکە لەو ئیرھابە فیکرییەی دەرحەق بە کادیران و ئەندامانی پارتی لە سنوورەکە دەکرێت”.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ده‌شڵێت :” له ڕۆژی هه‌ینی و له کاتی نوێژی جومعه به به‌رچاوی خه‌ڵکی هێزه به‌ناو ئاسایشه‌کانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین کادیرێکی پارتی و یه‌کێتی لاوان ده‌ڕفێنن و تا ئێستاش چاره‌نووسی ئه‌و کادیره(خۆشناو ئه‌نوه‌ر) ڕوون و دیار نیه ،له‌و ڕۆژه‌وه‌ی ئه‌و کاره نادروسته‌یان کردوه، ته‌نها بیانووی نابه‌جێ و نا موقنیع ده‌هێنه‌وه ،تا ئێستا ڕێگه نه‌دراوه که‌س و کاری و هه‌ڤاڵانی بتوانن بیبینن”.
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مان هێمای بۆ كردووه‌و ده‌ڵێت :” ئەمڕۆ “گوایه ئه‌مڕۆ ده‌یبه‌نه به‌رده‌م دادگا، به‌ڵام به‌شێوازێک بردویانه بۆ دادگا وه‌ک که‌سێکی تیرۆریست مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ کردوه، چاویان بهستاوهو سه‌ریان داپۆشیوه، وه‌ها کارێک بۆ به‌عسیه‌کان نه‌چووه سه‌ر بۆیه، ئه‌نجام ده‌رانی ئه‌و شێوازه کاره ده‌بێ دڵنیابن بۆیان ناچێته سه‌رو تاسه‌ر نابێت ، شێوازی ده‌ستگیرکردن و ڕفاندنه که و مامه‌ڵه‌ی ده‌زگا ئه‌منیه‌کان و هه‌ڵسوکه‌وتیان هه‌ر هه‌مووی جگه له‌وه‌ی پێشێلکردنی یاسایه، ته‌واوکاری ئیڕهابی فیکری زۆنه‌که‌یه”.
ئومێد خۆشناو جەختیشی کردووەتەوەدهشلێت: “ئه‌و کاره‌ی ده‌رهه‌ق به خۆشناو ئه‌نوه‌ر ده‌کرێ، سه‌ره‌تایه‌کی زۆر خراپه وڕۆژه ڕه‌شه‌کانی ساڵانی نه‌وه‌ده‌کانمان بیر دێنێته‌وه، بۆیه پێویسته هه‌رچی زووه سه‌رکردایه‌تی پارتیمان له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی یه‌کێتی قسه بکه‌ن و پێان بڵێن هه‌رچی زووه ده‌ست له‌و کاره ناپه‌سند و نادروسته هه‌ڵبگرن و جێگای قبوڵ نیه‌و نابێ “.
دووپاتیشی کردووەتەوە، ئه‌و تۆمه‌ته‌ی خۆشناو ئەنوەری پێ ده‌ستگیرکراوە، هیچ ڕاست نییە، به‌ڵکو “تاوانی ئه‌و گه‌نجه ئه‌وه‌یه کە خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی چالاک و دڵسۆزی پارتین”.