لە هەفتەی داهاتوودا دابەشكردنی مووچەی مانگی ٨ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكات.
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو كۆتای هات لە دابەشكردنی مووچەی مانگگی حەوت, سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند, سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی هەشت دابەشدەكرێت.
سەرچاوەیەك لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە (خواكوڕك)ی راگەیاندووە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو، مووچەی مانگی ٨ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت و ”وەكوو مانگەكانی پێشوو، یەكەمین وەزارەت كە مووچەی پێ بدرێت، وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت“.
بڕیاریشە دواتر وەزارەتەكانی (پەروەردە، دارایی، تەندرووستی و خوێندنی باڵا) دابەش بكرێت.
هەروەها سەرچاوەیەك لە گەنجینەی هەولێر رایگەیاندووە:” كە ئامادەكارییەكانی دابەشكردنی مووچەی مانگی ٨ دەستی پێكردووە و داوایان لە سەرجەم ئەو فەرمانگانە كردووە كە تاوەكوو ئیستا لیستی مووچەی مانگی ٨یان بۆ وردبینیكردن ڕەوانە نەكردووە، ”بەزووترین كات لیستەكە ڕەوانەی گەنجینە بكەن“.
پێشتر بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایانگەیاندووە، مانگانە حكوومەتی عێراق بڕی ٣١٧ ملیار دینار و حكوومەتی ئەمریكاش ٢٥ ملیار دینار بۆ پێشمەرگە و وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانیش ٣٧٠ ملیار دینار دابین دەكەن و بەم جۆرەش مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران دابەش دەكرێت.