كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستی پێكرد
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ۲٤ی۱۱ی۲۰۱۸ په‌رله‌مانى عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبووسى دانیشتنى ژماره ۱۵ ى وه‌رزى یه‌كه‌مى له ساڵى یه‌كه‌مى یاسادانان ده‌ست پێكرد، دانیشتنه‌كه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به پێى ئه‌و كارنامه‌یه‌ى كه پێشتر له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى په‌رله‌مان له‌پێگه‌ى په‌رله‌مان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ته‌وه‌رى یه‌كه‌مى دانیشتنى په‌رله‌مان تایبه‌ت ده‌بێت له پێكهێنانى لیژنه‌ى به‌دواداچوون بۆ خه‌رجى ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ى بۆ بانكى ناوه‌ندى عێراق دروست ده‌كرێت ، ته‌وه‌رى دووه‌میش تایبه‌ت ده‌بێت به ده‌نگدان بۆ ئه‌و دادوه‌رانه بۆ دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه دانراون.
ته‌وه‌ری سێیه‌مى دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مان ته‌رخان كراوه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بارودۆخى ئه‌و كه‌مپ و شارانه كه له دوو رۆژى رابردوو به هۆى بارانى زۆره‌وه رووبه‌ڕووى زیان بوونه‌ته‌وه.