ڕه‌هبه‌ری سه‌ید برایم : ئه‌و كاته‌ی مه‌لا به‌ختیار شه‌ڕی ٢٢ كۆپته‌ری كردووه‌ ،کۆپتەر لە ڕیشۆڵە زۆرتر بووە

له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕەھبەر سەید براھیم، ئەندامی سەرکردایەتیی و بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌ڵێت :” كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له‌ناو یه‌كێتیدا خاوه‌نی بڕیاره‌و هیچ كه‌سێك ناتوانێت جێگه‌ به‌ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ لێژ بكات “.

له‌باره‌ی كۆچی مام جلال و په‌ره‌سه‌ندنی كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی گووتی :” کۆچی دوایی ھەڤاڵ مام جەلال، نەوەکوو بۆ یەکێتی، بەڵکوو بۆ کوردستان و عێراقیش بۆشاییەکی گەورەی دروست کردووە، بەڵام ئێستا بە شێوەیەکی گشتی بارودۆخی یەکێتی زۆر باشە و ڕیزەکانی یەکێتی ھێندەی ئێستا ڕێکوپێک نەبووە، ڕەنگە بۆچوونی جیاواز لەسەر ھەندێک شتی لاوەکی ھەبێت، بێگومان ئەوە حاڵەتێکی ئاساییە و یەکێتی ھەمیشە بۆچوونی جیاوازی ھەبووە، بەڵام وەکوو کێشەی ناوخۆیی، ئێستا کێشەی ناوخۆییمان نییە”.

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له‌ ناو یه‌كیتیدا كێ خاوه‌نی بڕیاره‌ ، ڕه‌هبه‌ری سه‌ید برایم ده‌ڵێت :” بەپێی پەیڕەو و پڕۆگرامی ناوخۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جەنابی کۆسرەت ڕەسووڵ ئێستا لەناو یەکێتی خاوەنی بڕیارە، بێگومان کاک کۆسرەت بڕیاری فەرمی دەردەکات، بەڵام بۆ زۆربەی پرسەکان ڕاوێژ بە مەکتەبی سیاسی و مەکتەبی ڕێکخستن و کوڕەکانی مام جەلال و لاھوور جەنگی دەکرێت”.

له‌باره‌ی كوڕه‌كانی مام جلال كه‌ خاوه‌نی هیچ پۆستێكی حیزبی نین و سیاسه‌ت بۆ یه‌كێتی دائه‌ڕێژن ، ڕەھبەر سەید براھیم، ئەندامی سەرکردایەتیی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند:” کوڕەکانی مام جەلال، دەستیان وەرنەداوەتە ئیش و کارەکانی یەکێتی، ھەموو شتێک لەناو یەکێتیدا بە ڕاوێژ و گفتوگۆ بووە، مەسەلەن بوونی بەرھەم ساڵح بە سەرۆک کۆمار، بڕیاری سەرکردایەتی بووە و ئەوانیش کاریان بۆ کردووە، ئەوانیش دەتوانن کاری باش بکەن، چونکە ئارەزوویانە خزمەتی یەکێتی بکەن، بۆیە لەبەر ڕێز و گەورەیی ھەڤاڵ مام جەلال، ھەموومان ڕێزێکی زۆر لە کوڕەکانی بەڕێز مام جەلال دەگرین”.

له‌باره‌ی ده‌سه‌لاته‌كانی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له‌ ناویه‌كێتی دا ، ڕەھبەر سەید براھیم، به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی گووتی:” دەسەڵاتی کاک کۆسرەت لاواز نەبووە، چونکە تاوەکوو ئێستا کە نووسراومان بۆ دێت، واژۆی کۆسرەت ڕەسووڵی پێوەیە و خودی خۆم بە فەرمانی کاک کۆسرەت کراوم بە لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی. هەروەها قادر عەزیز و بەرپرسی مەڵبەندەکان بە واژۆی کۆسرەت ڕەسووڵ پۆستیان وەگرتووە، بۆیە ھیچ کەسێک لەناو یەکێتی ناتوانێ جێگە بە کاک کۆسرەت لێژ بکات. ھەرچەندە ئێستا کاک کۆسرەت تەندروستی وەک جاران باش نییە و گڕوتینەکەی جارانی نەماوە، بەڵام بۆ کۆبوونەوەکانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی، ئەو بڕیار دەدات، تاوەکو ئەو ڕازی نەبێت، ئێمە ھیچ شتێک ناکەین”.

سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو یه‌كێتی نێگه‌رانی هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ ،

سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو یه‌كێتی و نیگه‌رانی هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ ،ڕەھبەر سەید براھیم ده‌ڵێت :” ڕاستە ھەندێک کەس لەناو یەکێتی پێی ناخۆش بوو، بەڵام زیاتر کاک مەلا بەختیار پێی ناخۆش بوو، بۆیە ئێستا لە ماڵەوە دانیشتووە و بەشداریی کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی ناکات. ھەرچەندە کاک کۆسرەت ڕەسوڵ دوو جار سەردانی کاک بەختیاری کردووە، بەڵام ئامادە نەبووە بگەڕێتەوە کۆبوونەوەکانی ناو یەکێتی، بۆیە ئێستا مەلا بەختیار دڵی لە یەکێتی شکاوە، ھەرچەندە ئەو کەسێکی تێکۆشەر بووە”.

له‌باره‌ی شه‌ری مه‌لا به‌ختیار له‌گه‌ل ۲۲ كۆپته‌ر ،ڕەھبەر سەید براھیم، ئەندامی سەرکردایەتیی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند:” ڕاستە کە مەلا بەختیار شەڕی ٢٢ کۆپتەری کردووە، ھەرچەندە ٢٢ کۆپتەر نەبووە و زیاتر بووە، بەڵام ئەوە مێژووە و کاک ئازادی سەگرمە و سامان گەرمیانی شاھیدن، دواجار ئەوکاتە شەڕی ئێران و عێراق بووە، ھەموو دونیا پشتگیریی عێراقی کردووە و کۆپتەر لە ڕیشۆڵە زۆرتر بووە، بۆیە ئەوەی مەلا بەختیار ڕاستە و شەڕی ٢٢ کۆپتەر زیاتری کردووە، بەڵام ئەو شەڕانەی ڕابردوو ناتوانین بگێڕینەوە. خودی خۆم ڕۆژێک بە کاک بەختیارم گوت، بە حەوت پێشمەرگەوە مەعەسکەرێکم گرتووە، بەڵام لەبەر کۆپتەرەکان ناوێرم بیگێڕمەوە، ئەترسم خەڵک بیکات بە ھەرا”.

له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا ئەگەر سەرۆک بارزانی دەوڵەتی کوردی ڕابگەیەنێت، تۆ پاڵپشتی دەکەیت؟

ڕەھبەر سەید براھیم گووتی :” بەڵێ، ئەگەر بارزانی یان ھەر کەسێک دەوڵەتی کوردی ڕابگەیەنێت پشتگیری دەکەم، خوا دەکات ئەو ئاواتەمان دێتە دی، بە ئاواتەوەم خەونی دەوڵەتی کوردی بێتە دی، چونکە ئەوە ئاواتی حەزرەتی حاجی قادری کۆیی و ئەحمەدی خانییە، بۆیە بەھەموو شێوەیەک پشتگیری دەکەم”.

Back to top button