سوودى ئەم 20 خۆراکە لە بیر مەکە

1.مۆز
پۆتاسیۆمی تێدایە و پەستانی خوێن رێکدەخات
2. پرتەقاڵ و میوە ترشەکان
بە ڤیتامین C دەوڵەمەندن و سیستمی بەرگری بەهێزدەکەن
3. کیوی
ڤیتامین C و ڤیتامین E تێدایە، پاراستنی تەندروستی قژ و پێست
4.هەنار
تایبەتمەندی دژە پیربوونی هەیە
5. بلوبێری
بۆ بینین بەسوودە و یادەوەری مرۆڤ باشتردەکات
6.لالەنگی
بڕێکی باش لە دژەئۆکسێنەکانی تێدایە و دژی شەکرەیە
7.ئەڤۆکادۆ
زیاتر لە 20 ڤیتامین و رەگەزە کانزاییەکانی تێدایە
8. تەماتە
پڕە لە لایکۆپین، چەکێکە دژی شێرپەنجە
9.”قارچک” کوارگ
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین D، میزاجی مرۆڤ باشدەکات
10.سیر
تایبەتمەندی دژەڤایرۆسی هەیە
11.چەوەندەر
چەورییە زیانبەخشەکان “LDL”ی خوێن کەمدەکاتەوە
12.سپێناخ
دەوڵەمەندە بە ئاسن و فۆلیک ئەسید، بۆ خانمان پێویستە
13.قەرنابیت
گرنگە لە چارەسەر و رێگریکردنی شێرپەنجەی پڕۆستات
14.پیواز
تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە و هەستیاری ناهێڵێت
15.ماسی
بە ئۆمێگا 3 دەوڵەمەندە و پارێزەری دڵە
16.نیسک
زیندەچالاکییەکانی جەستە رێکدەخات
17.گوێز
بۆ تەندروستی مێشک و دەمارەکان بەسوودە
18. بادەم
پڕۆبایەتیکەکانی تێدایە، کە بەکتریای سوودبەخشی گەدەن
19.تۆی کەتان
رێگری لە پوکانەوەی ئێسکەکان دەکات
20. شیر
ئێسکەکان بەهێز دەکات و دژی کلۆربوونی ددانەکانە

Back to top button