عادل عەبدولمەهدی: دوو وەزارەت دەدات بە بەنگین ڕێکانی
دوای ئەوەی بەهۆی ناکۆکی سیاسی و تائیفی نەتوانرا لە دانیشتنی ڕابردووی پەرلەمانی عێراق متمانە بە هەشت وەزیری کابینەی نوێی عێراق بدرێت، ئەمڕۆ به‌بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به‌نگین رێكانی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوون و شاره‌وانییه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی وه‌زاره‌تی دادیش به‌ڕێوه‌ده‌بات.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، نوسراوێکی فەرمی بڵاوکردەوە کە واژۆی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی له‌سه‌ره، به‌نگین رێكانی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوون و شاره‌وانییه‌كانی، راسپاردووه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌تی داد به‌شێوه‌یه‌كی كاتی، تاوەکو ئه‌و كاته‌ی به‌ربژێری وه‌زاره‌ته‌كه له په‌رله‌مانی عێراق په‌سند ده‌كرێت.
له‌مباره‌یه‌وه به‌نگین رێكانی هه‌واڵی راسپاردنی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پۆستی وه‌زیری داد سه‌رباری كاره‌كه‌ی وه‌ك وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوون و شاره‌وانییه‌كان ڕایگەیاندووە كه پۆسته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌بێت.
به‌پێی نووسراوه فه‌رمییه‌كه، كه به‌رواری ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6-12-2018ـی له‌سه‌ره، عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌پشتبه‌ستن به‌مادده‌ی 78ـی ده‌ستوور و بڕیارنامه‌ی سه‌رۆككۆمار بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومی، ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كارهێناوه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته وه‌زارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی تاوەکو ئه‌و كاته‌ی به‌ربژێره‌كان له په‌رله‌مانه‌وه په‌سند ده‌كرێن.