لە عێراق به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كۆمپانیای هێڵه‌كانى ئاسمانى له‌ پۆسته‌كه‌ى ده‌ركرا

 

لەگەڵ دەست بەکاربوونی حکومەتی نوێی عێڕاق، ژمارەیەک بەرپرسی ئەمنی و سەربازی لە پۆستەکانیان دوورخراونەتەوە، ئەمڕۆش وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق بڕیارى لادانى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كۆمپانیای هێڵه‌كانى ئاسمانى عێراقى له‌ پۆسته‌كه‌ى ده‌ركرد.

به‌پێی به‌ڵگه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق، كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ واژۆى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی فه‌رمانگه‌ى كارگێڕی و دارایی به‌ وه‌كاله‌ت ده‌ركراوه‌ دەستی (خواکوڕک) کەوتووە، بڕیار دراوه‌ به‌ لادانى میران فه‌رید عه‌زیز له‌ پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى هێڵه‌كانى ئاسمانى عێراق و گواستراوه‌تنه‌وه‌ى بۆ فه‌رمانگه‌ى ته‌كنیكی.

هه‌ر له‌ بڕیاره‌كه‌دا كه‌ ئاماژه‌ به‌ فه‌رمانێكی وه‌زارى دراوه‌، بڕیار دراوه‌ به‌دانانى عه‌باس ناسڕ مه‌جید له‌ پۆسته‌كه‌دا به‌ وه‌كاله‌ت، ئه‌وه‌س سه‌ربارى ئه‌ركه‌كه‌ى خۆى وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی خزمه‌تگوزارییه‌كانى گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان.

 

Back to top button