ترەمپ لە سوریا چ پیلانێكی ھەیە؟

كشانەوەی ھێزەكانی ئەمریكا لە سوریا بۆتە پرسێكی گەرمی ناو كێڵگەی سیاسی و میدیای جیھانی،شرۆڤەكارانی سیاسیش لەو ھەنگاوەی ترەمپ بە گومانن و پێیان وایە تڕەمپ بە پشت بەستن بە پیلانێكی وورد ئەو بڕیارەی داوە.

ڕۆژنامەی غازیتای ڕوسی لە ڕاپۆرتێكدا تیشك دەخاتە سەر ئامانجی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاو ئەوە دەخاتەڕوو كە تڕەمپ ڕوسیا دەخاتە بەردەم گرفتێكی گەورە چونكە دوای جێھێشتنی سوریا ئەوا ناكۆكی نێوان دیمەشق و ئەنكەرە گەورەتر دەبێت و ڕوسیاش لە نێوان ئەو دوو پایتەختەدا دەبێت یەكێكیان ھەڵبژێرێت .

ڕافاییل فاخرودینۆڤ كە لێكۆڵەرو شیكەرەوەی سەربازیە پێی وایە ڕوسیا لە كێشەدا دەبێت چونكە ھەزاران سەربازی توركیا لە ناو خاكی سوریا ن و سوریاش داوای كشانەوەیان دەكات و بۆیە قورسە بۆ ڕوسیا لەو نێوەندە پارێزگاڕی لە مانەوەی ھەردوو ھاوپەیمانەكەی بكات.

Back to top button