هێمن شێخانی: براوه‌ی یه‌كه‌م پارتییه‌و به دڵنیاییه‌وه ده‌یه‌وێت به‌زووترین كات كابینه‌كه دروست بكات
هێمن شێخانی به‌رپرسی مه‌كۆی هه‌ولێرو ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له چاوپێكه‌وتنێكیدا بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ باس له هۆكاره‌كانی دواكه‌وتی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و تیشك ده‌خاته سه‌ر داواكارییه‌كانی حزبه‌كه‌ی له‌كابینه‌ی نۆیه‌م.
هێمن شێخانی به‌رپرسی مه‌كۆی هه‌ولێری بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌باره‌ی دواخستنی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت :” به‌دڵنیاییه‌وه هۆكار زۆرن، به‌شێكییان په‌یوه‌ندییان به كێشه نێوخۆییه‌كانی لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه هه‌یه، به‌شێكی دیكه‌شیان په‌یوه‌ندیی به به‌رژه‌وه‌ندیی حزبییه‌وه هه‌یه، هه‌ندێك له سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كان چۆن له‌ماوه‌ی رابردوو به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان له‌پێش به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییانه‌وه بووه، ئێستاش به‌هه‌مان شێوه ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وام ببن، ئه‌مانه وایانكردووه گه‌ڕی دانوستانه‌كان درێژه بكێشێت و كابینه‌كه به ئاسانی پێكنه‌هێنرێت”.
هێمن شێخانی ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆران ده‌شلێت :” “نا‌توانیین هیچ كاتێك دیاری بكه‌ین، ئه‌مه ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر هه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسییه‌كان و هیچ كاتێك ناتوانرێت دیاری بكرێت، ئێستا براوه‌ی یه‌كه‌م كه پارتی دیموكراتی كوردستانه به‌دڵنییایه‌وه ده‌یه‌وێت به‌زووترین كات كابینه‌كه دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شكسته‌ی هه‌یه به‌سه‌ر ئه‌ودا نه‌شكێته‌وه، له‌هه‌مان كات هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی هه‌ن كه ده‌یانه‌وێت و داوای پشكی زیاتر له هه‌قی خۆیان ده‌كه‌ن، ره‌نگیشه و ئه‌گه‌ری هه‌یه گه‌ڕی ئه‌مجاره‌ی دانوستانه‌كان وا بكات كه لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌گشتیسازش له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌داواكارییه‌كان بكه‌ن و كابینه‌كه به‌ره‌و پێكهێنان بڕوات”.
له‌باره‌ی داواكارییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا به‌رپرسی مه‌كۆی هه‌ولێری گۆران ده‌ڵێت :” ئێمه له رابردوودا بینیمان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هێزی دووه‌م بوو له‌هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی په‌رله‌مانمان وه‌رگرت و هێزی سێهه‌میش پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تییان وه‌رگرت، ئه‌مجاره پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر بڕیار وابێت له رابردوودا هێزی سێهه‌م پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی وه‌رگرتبێت ئه‌وا ئێستا ئه‌و پۆسته به ئیستیحقاقی خۆمانی ده‌زانین وه‌كو هێزی سێهه‌می گۆڕه‌پانه‌كه، پێداگریش له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته ده‌كه‌ین”.
سه‌باره‌ت به پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ، ئه‌ندامه‌كه‌ی جڤاتی نیشتیمانی گۆران گووتی :” “ئه‌مه پاكێجێكه جیاوازه له پاكێجی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌وه‌ی هه‌یه كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و هه‌ڵبژاردنی بۆ كراوه و له‌وێوه كابینه له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه دروست ده‌كرێت، كه‌واته پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هیچ په‌یوه‌ندیی به پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه نییه، ئێمه جارێ هیچ قسه‌یه‌كمان له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته نییه، به‌ڵكو ده‌بێت په‌رله‌مان به‌یاسایه‌ك ئه‌كتیڤی بكاته‌وه و ئه‌وه‌ش دیاری بكات كه چۆن هه‌ڵبژاردنی بۆ ده‌كرێت له‌داهاتوو، ئه‌مه ده‌بێت په‌رله‌مان قسه‌ی له‌سه‌ر بكات نه‌وه‌ك حزب، له رابردووش‌دا پڕۆژه‌ی ئێمه ئه‌وه‌بووه كه سیسته‌می حوكمڕانی له سه‌رۆكایه‌تییه‌وه ببێته په‌رله‌مانی”.
له كۆتایی چاوپیكه‌وتنه‌كه‌یدا له‌باره‌ی به‌ستنی كۆنفڕانسی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه بڕیاربوو له 20ی ئه‌م مانگه ببه‌سترێت ،هێمن شێخانی به‌رپرسی مه‌كۆی هه‌ولێر و ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆران گووتی :” “ئێمه له جڤاتی نیشتمانی له مانگی 10ی ساڵی پار بڕیارمان داوه كه له‌ماوه‌ی سێ مانگدا كۆنفڕانسی نیشتمانی ببه‌ستین كه ده‌بێت 20ی 1 ئه‌و كاره بكه‌ین، به‌ڵام له‌راستییدا پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م وایكردووه به‌ربه‌رستێك بكه‌وێـته به‌رده‌م كۆنفڕانسی نیشتمانی، ئێمه له دوو ئه‌ركی قورسداین ئێستا، یه‌كێكیان خۆ ئاماده‌كردن بۆ به‌ستنی كۆنفڕانسی نیشتمانی و هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان كه ئه‌گه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م درێژه بكێشێت كه‌مێك كۆنفڕانسی نیشتمانی دوابكه‌وێت، هه‌رچه‌نده ئێستا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی لێژنه‌كان و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری بزووتنه‌وه و چه‌ندین كاری دیكه هێشتا به‌رده‌وامییان هه‌یه و پێشبینی ده‌كه‌ین ته‌واوی هه‌یكه‌لییه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بگۆڕین، هه‌روه‌ها ئه‌ركی دووه‌میشیمان بریتییه له گفتوگۆ و خۆ ئاماده‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌و پڕۆژه‌ی هه‌مان ده‌توانین له حكوومه‌تدا جێبه‌جێی بكه‌ین ئه‌گه‌ر به‌شداریی له كابینه‌ی نۆیه‌م بكه‌ین، یان هه‌ر له شه‌قام جێبه‌جێی بكه‌ین، به‌ڵام به‌گشتی ئێمه ئه‌گه‌ر بچینه حكوومه‌ت بۆ شه‌راكه‌تی راسته‌قینه ده‌چین”.