بهیان سامی : ههرێمی كوردستان بهشێكی گرنگه له ستراتیژی نوێی ئهمریكا

كۆبونهوهی نێوان مهسروور بارزانی ڕاوێژكاری ئهنجومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان و مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رێكهوتنیكی نوێی لێكتێگهیشتن لهبارهی پرسێكی گرنگ كه ئهویش ستراتیژی نوێی ئهمریكایه قسهی لێ كراوه .
بهیان سامی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا ڕایگهیاند:” هەولێر و واشنتن بەرەو ئەوە دەچن رێککەوتنێکی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەشیان هەبێ، کە بوارەکانی سیاسیی و سەربازی و ئابووری بگرێتەوە وسیاسەتی نوێی واشنتن لە بەرژەوەندی کوردە”.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن گوتیشی: “ھەرێمی كوردستان بەشێكە لە ستراتیژی ئەمەرێكا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، مەسرور بارزانی دەیەوێت شتێكی فراوانتر لەنێوان ھەرێمی كوردستان و ئەمەریكا ھەبێت، بۆ نموونە لێك تێگەیشتن لە بواری ئابووری و ئەمنی لەنێوانمان ھەبێت”.
ئەمەریکا و کورد چیرۆکی زیاتر لە نیو سەدە لە مامەڵەیان پێكەوە هەیە، کە هەندێکجار هەوراز و نشێوی تێكەوتووە، کورد چاوەڕوانە بە هاتنی ستراتیژی نوێی ئەمەریکا هاتنەدی بەشێک لە خەونەکانی ئاسانتر بێت.