ئاڵا تاڵه‌بانی :هه‌ڵویستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ هێنانه‌ خواره‌وه‌ی ئاڵای كوردستان بڕیارێكی حه‌كیمانه‌یه‌

ئاڵا تاڵه‌بانی ناسراو به‌ ئاڵا ئه‌سه‌دی  چه‌ند جارێك له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كانی ڕابردوویدا له‌ كه‌ناڵی ئیفاقی سه‌ر به‌ نوری مالیكی داوا ده‌كات شه‌راكه‌ت و حكوومه‌تی هاوبه‌ش له‌ عێراق نه‌مێنێ و هاوكات داواش ده‌كات كه‌ كار به‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌ بكرێت.

هاوكات ئاڵا ئه‌سه‌دی له‌ چاوپێكه‌وتنێكی دیكه‌دا له‌ هه‌مان كه‌ناڵ له‌باره‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌كی عه‌شیره‌تی تاڵه‌بانه‌وه‌  ئاماژە بەوە دەكات، كە تاڵەبانییەكان لە بنەڕەتدا شیعەن و سەر بە عەشیرەتی “ئەسەدی” شیعەی عێراقن .

ماڵپەڕی (ئەلئەخباریە)ی عێراقی ، له‌ ژێر ناونیشانی “ئاڵا تاڵەبانی ستایشی هەڵوێستی هێنانەخوارەوەی ئاڵای کوردی لە کەرکووک دەکات”، هەواڵێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاڵا تاڵەبانی ده‌ڵێت :”  هەڵوێستی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی بڕیاری هێنانەخوارەوەی ئاڵای کوردستان لەسەر بارەگای حزبەکان لە کەرکووک“بڕیارێکی حەکیمانەیە،به‌ڵام یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ته‌نها بۆ ماوەی ڕۆژێک ئاڵاکەی بەرز کردووەتەوە”.

ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌شڵێت:” چارەسەرنەکردنی کێشەکان لە کەرکووک دەبنە هۆی کەڵەکەبوونی دۆخەکە و تەشەنوجی زیاتر لەنێوان لایەنەکان و نەتەوەکانی پارێزگای كه‌ركوك”.

هه‌رچه‌نده‌ بڕیار بوو ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ حزبه‌كه‌ی ده‌ربكرێت ،به‌ڵام مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ مانگی 4ـی ساڵی 2018 بڕیاریدا به‌ “سڕكردنی” ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی و ورگرتنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و موڵك و ماڵانه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه‌ پێیدراوه‌.

دوای بڕیاری سڕكردنی له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌یه‌وه‌ ئاڵا تاڵه‌بانی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق خۆی كاندید كرد له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی به‌غداد گووتی :به‌به‌ڵگه‌ی نوسین و ده‌نگ و قسه‌كردن و خه‌ڵك هه‌موجۆره‌ به‌ڵگه‌یه‌ك هه‌مه‌ كه‌ماڵی مام جه‌لال ئاگاداری خۆ كاندید كردنم بوون به‌ڵام ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ هی حیزبه‌ و كاری حیزبه‌ نه‌ك هی ڕاگه‌یاندن.

Back to top button