نه‌وت پێوانه‌یه‌كی نوێی تۆماركرد

خواكوڕك

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 7/11/2016 نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا نرخێكی نوێی تۆماركرد و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌نرخی 46 دۆلار و 16 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ شه‌پۆلێكی سه‌رما ئه‌وروپای گرتۆته‌وه‌ و بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زیاتر سوته‌مه‌نی بكاربهێنرێت.

له‌ مانگى رابردوودا به‌شێوه‌یه‌كى گشتى نرخى نه‌وت به‌راورد به‌ ئێستا به‌رز بوو، چونكه‌ له‌ زۆربه‌ى رۆژه‌كانى ئه‌و مانگه‌دا له‌ سه‌رو 50 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرا و بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكیش نرخه‌كه‌ى گه‌یشته‌ نزیك به‌ 53 دۆلار.

Back to top button