مه‌سرور بارزانی نهێنیه‌كانی داعش له موسڵ ئاشكرا ده‌كات
خواكوڕك
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی یه‌كشه‌ممه 6/11/2016 له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر چه‌كدارانی داعش له مووسڵیش تێكبشكێندرێن، ئه‌وا به‌س نییه بۆ كۆتایهێنان به‌و گرووپه و ئایدۆلۆژیا توندڕۆكه‌ی هه‌ر ده‌مێنێت.
مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت: “شه‌ڕ له‌گه‌ڵ رێكخراوی داعش ده‌بێته شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن، نه‌ك ته‌نها له رووی سه‌ربازی، به‌ڵكو له رووی ئابووری و ئایدۆلۆژییه‌وه‌ش”. راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه هێلی یه‌كه‌می به‌رگری داعشی له رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه تێك‌شكاند ، هێزه‌كانی عێراق به خێرایی پێشڕه‌ویی كرد. هه‌روه‌ها گوتی: “پێشبینی ده‌كرێت هه‌رچه‌ند گوشاری زیاتری سه‌ربازی بخرێته سه‌ر چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه، ره‌نگه ئه‌وان به‌رگرییه‌كی توندتر بكه‌ن، كاتێك لێی نزیك ده‌كه‌ویته‌وه”.
مه‌سرور بارزانی راشیگه‌یاند، له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، داعش فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراوی بڵاوه‌پێده‌كرد و به گازی كلۆر و خه‌رده‌ل تۆپبارانی ده‌كرد و نیشانه‌شكێنه‌كانیان كاریگه‌ر بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێزی پێشمه‌رگه، زیاتر له 50 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی داعشی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
مه‌سرور بارزانی، هوشداری ئه‌وه‌شی دا، كه به‌ره‌ی شه‌ڕ له به‌شی رۆژئاوای شاره‌كه سه‌ختتر بێت، به‌و پێیه‌ی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری شه‌قامی ته‌سك و باریكی هه‌یه، ئۆتۆمبێل و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كان ناتوانن به‌ناویدا هاتووچۆ بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا دوژمن، بۆ به‌رگریكردن له‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت پایته‌ختی “خه‌لافه‌ت” شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌كات، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات شه‌ڕه‌كه سه‌ختتر بێت.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌ڵێت: “چه‌ندین جۆری جیاواز بۆمبی چێندراو هه‌یه و له چه‌ند شوێنێكی جیاواز داده‌نرێنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تاكتیكه‌كانی به‌كارهێنانی ئه‌و بۆمبه چێندراوانه ده‌گۆڕێت و زۆربه‌یان وه‌كو تۆڕێك له بۆمبی چێندراو به‌كارده‌هێنن”. گوتیشی: “بۆ نموونه یه‌ك بۆمبی چێندراو له‌خانووێكدا داده‌نێنه‌وه و ده‌یشارنه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆمبه بته‌قێته‌وه، ئه‌وا ته‌واوی خانووه‌كانی ده‌وروبه‌ریشی له‌گه‌ڵیدا ده‌ته‌قنه‌وه”. ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، سه‌ختترین ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازییه له عێراق، له دوای شه‌ڕی رووخانی سه‌دام حوسێن له 2003، كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان سه‌رپه‌رشتییان ده‌كرد.
مه‌سرور بارزانی، داوای له پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه جیاوازه‌كانی عێراق كرد، جیاوازییه سیاسییه‌كانییان وه‌لابنێن، یا مه‌ترسی ناسه‌قامگیرییه‌كی درێژخایه‌ن له گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت ده‌بێت.
مه‌سرور بارزانی، ده‌شڵێت: “به‌رقه‌راربوونی ئاشتی دوای سه‌ركه‌وتن له شه‌ڕ، هه‌مان گرنگیی هه‌یه”. هه‌روه‌ها گوتیشی: “خاڵی هه‌ره گرنگ بۆ رێگه‌گرتن له ده‌ركه‌وتنی تیرۆر و ریكخراوی توندڕۆ، ئاشته‌واوی سیاسی و رێككه‌وتنی سیاسییه له‌نێوان ته‌واوی پێكهاته‌كان تا هیچ پێكهاته‌یه‌ك هه‌ست نه‌كات پشتگوێخراوه”.
هه‌روه‌ها بارزانی ده‌ڵێت: تا ئێستا 35 هه‌زار چه‌كداری رێكخراوی داعش، له‌ناو عێراق كوژراون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێستاش ده‌یان هه‌زار چه‌كداری له‌ناو عێراق ماوه و له دژی هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “هه‌موو رۆژێك، هه‌موو هه‌فته و مانگێك هه‌وڵده‌ده‌ن خه‌ڵكی نوێ چه‌كدار بكه‌ن و چه‌كداری نوێ په‌یوه‌ندی به رێكخراوه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام ئێستا رێژه‌یان كه‌مبووه‌ته‌وه”. له‌باره‌ی دزه‌كردنی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌ش، له ناو ئاواره‌كاندا،
مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، له‌وه‌ته‌ی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ له 17ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ده‌ستی پێكردووه سه‌دان چه‌كداری داعش ده‌ستگیركراون، كه هه‌وڵیان ده‌دا خۆیان له‌ناو ئاواره‌كانی عێراق بشارنه‌وه. مه‌سرور بارزانی، له باره‌ی شانه نووستووه‌كانی داعش گوتی: ” ئێمه ژماره‌یه‌كمان له‌و شانه نووستوانه و ئه‌و خه‌ڵكانه ده‌ستگیركردووه، كه خۆیان له ناو ئاواره‌كان شاردۆته‌وه، بێگومان به‌سه‌دان ده‌بن. له‌باره‌ی درووستبوونی رێكخراوی داعش له عێراق گوتی: “ئێمه له‌و بڕوایه‌داین داعش ئه‌نجامی شكستی سیاسی و ئه‌و سیسته‌مه سیاسییه، كه له‌م وڵاته شكستیهێناوه”.