وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی سلێمانی- تورکیا ئاشکرا کرا
وەزیری گواستنەوەی تورکیا وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نیوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و فڕپکەخانەکانی تورکیا، ئاشکرا دەکات.
توركیا گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلیمانی هةڵگرت و له‌وباره‌یه‌وه جاهید تۆرهان، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ توركیا رایگه‌یاند: “رۆژی 25/1/2019 گه‌شته‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
له‌باره‌ی ژماره‌ی گه‌شته‌كانی نێوان فڕۆكه‌خانه‌كانی توركیا بۆ سلێمانی، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێت: هه‌فتانه 7 گه‌شت له‌نێوان فڕۆكه‌خانه‌كانی توركیا و فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت.
زیاتر له ساڵێك و سێ مانگه توركیا گه‌شته‌كانی نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی راگرتووه، پاش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ توركیا، به‌ڵام ئه‌نقه‌ره به‌هۆی درووستبوونی چه‌ند گرفتێكی سیاسی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و به پاساوی په‌یوه‌ندیی ئه‌و حزبه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه، گه‌مارۆی سه‌ر گه‌شته‌كانی نێوان توركیا و سلێمانی هه‌ڵنه‌گرت.