ئه‌مریكا هاوپه‌یمانیه‌تی نوێ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێكده‌ھێنێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/01/pompeo-1.jpg)
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ، له رێگه‌ی گوتارێكی ڤیدیۆیی به‌شداریی چالاكییه‌كانی كۆڕبه‌ندی ئابووریی داڤۆسی ده‌كرد گووتی: “چه‌ند به‌شێكی ئه‌و پلانه‌مان به جددی له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكی ناوچه‌كه باسكردووه” بێ ئه‌وه‌ی ناوی هیچ وڵاتێك بهێنێ.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتیشی: “هه‌وڵه‌كانی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، پاش كۆتاییهاتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیسرائیل ده‌ستبه‌جێ ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه و دواجار ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینیش ناچارن بگه‌نه رێككه‌وتن”.
مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌شڵێت : “له گه‌شته‌كه‌مدا بۆ رۆژهةڵاتی ناوه‌ڕاست، له هه‌ر وڵاتێك و له دیداره‌كانمدا له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌ركرده‌كان، سووربوونی ئه‌مه‌ریكامان بۆ ده‌سته‌به‌ربوونی ئاشتی و سه‌قامگیریی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خستووه‌ته روو و ته‌ئكیدمان كردووه كه ئێمه به‌رده‌وام ھێزێكی ئاشتیخوازین له ناوچه‌كه”.