پارتی و گۆڕان دهیانهوێت چوارساڵی ئارام و سهقامگیرو حكومهتێكی خزمهتگوزارو بههێز بێت

دوێنێ سێشەممە ۲۲ی۱ی۲۰۱۹ شاندی دانوستاندنکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە پیرمام کۆبوونەوە، بەرپرسانی گۆڕان بۆ یەکەمجار چوونە مەکتەبی سیاسی پارتی و سێیەم کۆبوونەوەی لیژنەی دانوستاندنی هەردوو حیزب ئەنجامدرا.
گۆڕان و پارتی له كۆبونهوهكانی یهكتر ڕازیین و بۆچوونەکانیان لە یەکدی نزیکن، پارتی دەیەوێ خزمەتگوزارییەکان بۆ خەڵک و چاکسازی و بەهێزکردنی پێگەی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان ئەولەویەتی کابینەی داهاتوو بێت، گۆڕانیش هاوههڵویسته وەک پارتی دەیەوێ حکومەتی داهاتوو حکومەتێکی بەهێز بێت.
تاوەکو ئێستا بزوتنەوەی گۆڕان بە دیاریکراوی داوای هیچ پۆستێکی لە پارتی نەکردووە، بەڵام پێیان گوتوون دەیانەوێ لە هەموو جومگە سەرەکییەکانی حوکمڕانی هەرێمی کردستان بەشداربن، پارتیش لاری لەوە نەبووە دەیهوێت چوارساڵی ئارام و سهقامگیر بێت وبزوتنهوهی گۆڕان بۆ چوار ساڵی داهاتوو شەریکێکی راستەقینەی دەسەڵات بێت لە هەرێمی کوردستان.