به‌هۆی پێنه‌دانی موچه‌كانیان كارمه‌ندانی KNN ده‌چنه‌ سه‌ر ماڵی كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا

كێشه‌ و ناكۆكییه‌كانى ناو گۆڕان له‌ دواى نه‌وشیروان مسته‌فا و شكستى هه‌ڵبژاردنى ۱۲ى ئایاری رابردوو، ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی خستووه‌ته‌ لێوارى لێكترازان و لە چەقی بوون بە ناوەندی سیاسیەوە لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەو پەڕی بێ توانای، بەجۆرێک ئێستا ناتوانێت بڕیارەکانی ناخۆی بزوتنەوەکەی یەکلای بکاتەوه‌

بەھۆی پێنەدانی مووچەكانیانه‌وه‌، زیاتر له‌ ٥٠ کارمەندی کەناڵی‌ KNN دەچنە ماڵی چیا نەوشیروان مستەفاو داوای مووچەکانیان دەکەن و دوا مۆڵەتیشی پێده‌ده‌ن کە ئەگەر لەماوەی چەند رۆژی داھاتوودا مووچەکانیان پێ نەدرێت به‌كۆمه‌ڵ ده‌ستله‌كاره‌كانیان ده‌كێشنه‌وه‌.

یەکێک لەو کارمەندانەی KNN کە چووبووە ماڵی چیا نەوشیروان مستەفا لەبەر ھەستیاری پێگەکەی نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت به‌ ” خـواكـوڕكـ”ـی ڕاگه‌یاند :” “ماوەی دوو مانگە مووچەی کارمەندانی KNN نەدراوە بە بیانووی نەبوونی پارە ، ئێمە بڕوامان بەوە نییە کە گۆڕان و کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا پارەیان نەبێت، چونکە لەدەرەوەی میدیای گۆڕان سایت و رۆژنامە و میدیای نوێیان دامەزراندووە بۆ نموونە (سایتی پەیسەر و ده‌زگای‌ زەمەن) کە بەقەد کەناڵی کەی ئێن ئێن خه‌رجیان تێدا دەکرێت و مانگانە لەکاتی دیاریکراودا مووچەی ئەو میدیا سێبەرانە دەدەن، لەسەر حسابی ئێمە بەڵام بۆ کەناڵە فەرمییەکەی گۆڕان دەڵێن پارەمان نییە”.

هه‌روه‌ها گوتیشی :” لەو میدیا سێبەرانەوه‌ کە گۆڕان دروستی کردوون، ھەواڵسازی ئاسایی نزیکەی یەک ملیۆن دینار وەردەگرێت، بەڵام پێشكه‌شكار ھەیە لە کەی ئێن ئێن ھەفتەی ٤ بەرنامە پێشکەش دەکات تەنھا ٥٠٠ ھەزار دینار وەردەگرێت”.

كارمه‌نده‌كه‌ی KNN ده‌شڵێت :” “تەنھا بۆ یەک ژمارەی رۆژنامەی زەمەن مانگی رابردوو ٢٢ ملیۆن دینار لەلایەن کوڕەکانی نەوشیروان مستەفاوە دراوە بە سیروان رەشید”.

كارمه‌نده‌كه‌ گوتیشی :” لەگەڵ چیا نەوشیروان مستەفا نزیکەی ٣ کاتژمێر دانیشتوون، چیا نەوشیروان مستەفا بەشێک لەوانەی کە سەر بەخۆین لەناو کەناڵەکە رایسپاردوون کە ئەگەر ئەم ھەواڵە دزەشی پێکرا بۆ راگەیاندنەکان بەدرۆی بخەنەوە”.

پارەی دەستی نماو چیا ئەو موڵك‌و ماڵەیە كە لەدوای نه‌وشیروان مسته‌فای باوكیان بۆیان به‌جێماوه‌ و ئەو موڵك‌و ماڵە هەڵایەكی زۆری لەناو گۆڕان دروست كردو تا ئێستاش لێكەوتەكانی بەردەوامن ، هاوكات مانگانه‌ بڕی ٢٥٠ هەزار دۆلاری بە نهێنی لە گروپی خیانه‌تكاری ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ری ناو یەکێتی و پەیوەندییە تایبەتیه‌كانی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ لاهور جه‌نگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی نیشتیمانی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر ، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە داراییەکانیان لە سلێمانی، کێشەی لەنێو بزووتنەوەی گۆڕاندا درووست کردووە و بەشێک لە بەرپرسانی بزووتنەوەکە بە ئاشکرا نیگەرانن.

Back to top button