پزیشكه‌ لێدراوه‌كه‌ هه‌ڵهات به‌ره‌و ئه‌وروپا

به‌پێی زانیارییه‌كان ،دکتۆر بەختیار ئەمین بارام، ئەو پزیشکەی لە شەوی ١٩ی ١ی ٢٠١٩ لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی هێرشی کراوەتە سەر، لە پەیامێکی دەنگیدا ڕای گەیاندووە کە بەهۆی هەڕەشەوە کوردستانی جێهێشتووە و لە ئەورووپا سکاڵا تۆمار دەکات.

چەکدارەکان جگە لەوەی له‌ دکتۆر بەختیار ئەمین بارام یان داوە، تەقەیان لێ کردووە و خۆشیان بە کەسانی سەر بە كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی ناساندووه‌، لای خۆیه‌وه‌ نووسینگەی ڕاگەیاندنی جیگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی ئەو دەنگۆیەی رەت کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی١ی٢٠١٩، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاشکرای کرد، ئەو سێ تۆمەتبارەی کە لە دۆسیەی بەختیار ئەمین بارام فەرمانی دەستگیرکردنیان ھەبوو، خۆیان ڕادەستی ھێزەکانی بنکەی پۆلیسی بەختیاری کردووە.

هەریەک لە حاکم قادر حەمەجان و شێخ جەعفەر مستەفا، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، لەگەڵ دکتۆر بەختیار ئەمین بارام دیداریان هەبووە و هەوڵیان داوە کۆتایی بە کێشەکە بهێنن.

Back to top button