رۆژنامەیەكی ئیسرائیلی: پێشبینی ده‌كرێت به‌م نزیكانه ئیسرائیل هێرشه‌كانی له دژی ئێران چڕ بكاته‌وه
رۆژنامەیەكی ئیسرائیلی راپۆرتێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه به‌ناونیشانی بواری ئاسمانیی عێراق كراوه‌یه له‌به‌رده‌م ئیسرائیل بۆ لێدان له‌ئێران و تیایدا به روونی باس له هێرشی ئیسرائیل كراوه بۆ سه‌ر ئه‌و میلیشیا عێراقیانه‌ی نزیكن له ئێرانه‌وه و له‌ناو خاكی عێراقدان.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته پێده‌چێت ئیسرائیل هه‌نگاو بنێت به‌ره‌و فراوانكردنی چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی به‌تایبه‌ت له عێراق، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی گرووپ و میلیشیا ئێرانییه‌كان له سوریا كرانه ئامانجی ئیسرائیل له رابردوودا.
رۆژنامەی (ئۆرشەلیم پۆست)ی ئیسرائیلی لە راپۆرتێكیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە ئەو وڵاتە بەڕێگەوەیە بۆ فرەوانكردنی بازنەی كردە سەربازییەكانی بە ئاراستەی رۆژهەڵات و عێراق بەتایبەتی، ئەوەیش دوای ئەوەی گردبوونەوە و ئامانجەكانی ئێران لە سووریا بوونە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل.
وه‌ك ئه‌و رۆژنامه‌یه نووسیویه‌تی، پێشبینی ده‌كرێت به‌م نزیكانه ئیسرائیل هێرشه‌كانی له دژی ئێران چڕ بكاته‌وه و ته‌نیا له سنووری سووریا نه‌هێڵێته‌وه و كرده سه‌ربازییه‌كانی بۆ ناو خاكی عێراقیش درێژ بكاته‌وه.
هەواڵەكان لە عێراق ئاماژە دەكەن كە مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە میانی سەردانەكەی بۆ عێراق حكوومەتی ئەو وڵاتەی وریا كردەوە لە هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل لەدژی میلیشیا شیعەكان لەسەر خاكی عێراق.
لای خۆیەوە عەلی حوسێنی گوتەبێژ بەناوی میحوەری باكوری حەشدی شەعبی دووپاتی كردەوە كە ئیسرائیل ناتوانێت هێرش بكاتە سەر ئامانجەكانی حەشدی شەعبی لە عێراق كە پێشێلكردنی سەروەری عێراقە و ئەگەر ئەنجام درا، حكوومەتی عێراق وەڵامی دەبێت.