ئێسته له‌ڕێی فه‌یسبووكه‌كه‌ته‌وه سكاڵا گشتییه‌كان تۆمار بكه

به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای فه‌یسبووك مارك زوكه‌ربێرگ له نوێترین تابهتمهندیدا بۆ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی هه‌ستا به‌دانانی “تۆماركردنی سكاڵا گشتییه‌كان”.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی “theverge” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین تایبه‌تمه‌ندی فه‌یسبووك ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك مارك زوكه‌ربێرگ له‌گه‌ڵ هاوكارانی نوێترین تابهتمهندیان دانا بۆ تۆڕه به‌رفراوانه‌كه‌ی فه‌یسبووك كه ئه‌ویش تۆماركردنی سكاڵا گشتییه‌كانه وه‌ك “ژینگه پارێزی، جهێشتنی پرۆژه ته‌واو نه‌كراوه‌كان، مافی ژنان، نه‌بڕینه‌وه و نه سووتاندنی داره‌كان و تێكنه‌دانی پاكوخاوێنی ژینگه” ئه‌مه و چه‌ندان سكاڵای تر كه ده‌توانیت له‌ڕێی واڵی تایبه‌تی خۆته‌وه بینوسیت و به هه‌موو تۆڕه‌كه‌دا بڵاوی بكه‌یته‌وه.
به‌گشتی به‌شێك له به‌كارهێنه‌ران زۆر سوودیان له‌و تایبه‌تمه‌ندییه بینیوه و ده‌ڵێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌یسبووك تۆڕێكی جیهانییه و خه‌ڵكانێكی زۆر فه‌یسبووك به‌كاردهێنن ئه‌مه وای كردووه كه به ئاسانی په‌یامه‌كانمان بگات به دنیا و هاوكاری یه‌كتربین له‌م به‌هاو سكاڵایانه كه كراون.
فه‌یسبووك بریتییه له تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگ كه نزیكه‌ی 2.23 ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له چواری شوباتی 2004 دا له كالیفۆرنیا له لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرا، ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ره‌تا بۆ پێوه‌ندیی قوتابییانی زانكۆ بوو، به‌ڵام مارك زوكه‌ربێرگ تۆڕه‌كه‌ی فراوان كرد كه ئێسته خه‌ڵكانێكی زۆر به‌كاری ده‌هێنن.