فه‌نزویلا : وڵاتانی جیهان له نیوان خوان گوایدۆ و نیكۆلاس مادۆرۆ دابه‌شبوون
قەیرانی ڤەنزوێلا بەردەوامە و لەئێستادا وڵاتانی جیهان بەسەر دوو بەرەدا دابەشبوون، بەشێكیان پشتگیری لە خوان گوایدۆ-ی سەرۆكی پەرلەمان دەكەن كە خۆی بەسەرۆكی كاتی ڤەنزوێلا ناساندووە، بەشەكەی تریشیان پشتگیری لە نیكۆڵاس مادۆرۆ-ی سەرۆكی ئێستای ئەو وڵاتە دەكەن.
دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا پشتیوانی خۆی بۆ گوایدۆ نیشاندا ،هەریەك لەسەرۆكی ئەرژەنتین- كۆڵۆمبیا- كەنەدا- ئیكوادۆر- پاراگوای –بەڕازیل –چیڵی- پەناما- كۆستەریكا – گۆتیمالا و بریتانیا، بونه پاڵپشتی پشتیوانیه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ، له به‌رامبه‌ریشدا ڕوسیا‌و توركیا‌و چه‌ند وڵاتێكی دیكه پشتیوانیی له مادۆرۆ ده‌كه‌ن.
هاوكات چەند وڵاتێكی تر وەك (ڕووسیا- توركیا- پۆلیڤیا –مەكسیك- ئێران –چین – نیكاراگوا و كوبا) پشتیوانیان لەدەسەڵاتی مادۆرۆ كردووەو ڕ‌خەنیان لە هەڵوێستی ئەمریكا گرتووە لەپشتیوانیكردنی گوایدۆ.
لەلایەن خۆشییەوە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، داوای لەلایەنە ناكۆكەكانی ڤەنزوێلا كرد، دیالۆگ بكەن تا ڕێگە لە ئەگەری دروستبوونی كارەساتێكی مرۆیی بگرن.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، خۆپیشاندانەكان زیاتر پەرەیانسەند و تیایدا نزیكەی ۳۰ كەس لە خۆپیشاندەران كوژران، ئەوەش وایكرد خوان گوایدۆ، خۆی وەك سەرۆكی كاتی بناسێنێت و دەسەڵاتی نیكۆلاس مادۆرۆ بە نایاسایی ناوببات.
لەكاردانەوەیەكیشدا، نیكۆڵاس مادۆرۆ پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی وڵاتەكەی لە گەڵ ئەمریكا پچڕاند و ماوەی ٧٢ كاژێری داوەتە دیبلۆماتكارەكانی ئەمریكا تا وڵاتەكەی جێبهێڵن، لە بەرانبەریشدا مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، مادۆرۆ مافی ئەوەی نییە دیپلۆماتكارەكانیان دەربكات، چونكە سەرۆكێكی شەرعی نییە.
نیكولاس مادورو له‌ساڵی ۱۹٦۲ له‌دایكبووه، له‌ساڵانی ۲۰۰٦ – ۲۰۱۳ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌نزوێلای وه‌رگرت. له‌ساڵی ۲۰۱۲ وه‌كو جێگری هۆگۆ چاڤێز سه‌رۆكی فه‌نزوێلا دیاریكرا، له ساڵی ۲۰۱۳ به‌سه‌رۆكی فه‌نزوێلا هه‌ڵبژێردرا.