یهكێتی كارنامهی خۆی بۆ چوار ساڵی داهاتوو پیشكهش به پارتی دهكات

یهكێتی به نوسراو كارنامهی بۆ چوار ساڵێ ئاینده لەسەر شێوەی ئیدارەدانی ھەرێمی كوردستان و دابەشكردنی پۆستە سەرەكییەكان پێشكهش به پارتی دیموكراتی كوردستان دهكات وئهندامێكی سهركردایهتی یهكێتی ناوهڕۆكی كارنامهكه ئاشكرا دهكات .
فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی راگەیاند: “دەمانەوێت ئەمجارە بەرنامەیەكی نووسراو پێشكەش بە پارتی دیموكراتی كوردستان بكەین و گفتوگۆ لەسەر ناوەڕۆكی بەرنامەكە بكەین ، ناوەرۆكی كارنامەكە بریتییە لە شێوازی ئیدارەدانی ھەرێمی كوردستان و دابەشكردنی پۆستە سەرەكیەكان، ھەروەھا بۆچوون و تێڕوانین بۆ كاری چوارساڵی داھاتوو و رێكخستنەوەی پەیوەندییەكان لەنێوان ھەردوولا لە ناوخۆ و دەرەوەی ھەرێم”.
سەبارەت بە ھۆكاری دواخستنی كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی كە بڕیاربوو دوێنێ بەڕێوەبچێت، ئەندامهكهی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی گوتی: “بە بڕوای من ھەندێك شت ھاتووەتە پێش و كاریگەری لەسەر ئەو بابەتە ھەبووە”.
فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی ڕاتیكردهوه دواخستنی كۆبوونەوەكە پەیوەندی بە كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتییەوە ھەبێت و گوتیشی: “لەناو خۆی یەكێتی ھیچ كێشەیەك لەسەر پێكھێنانی شاندی دانوستان نییە، پێشتر كێشە ھەبووە لە داڕشتنی بەرنامەی خۆمان ئێستا ئەوەشمان چارەسەر كردووە، ئێستا لیژنەكان كارەكانیان تەواو كردووە و دەكرێت لەگەڵ پارتی گفتوگۆی لەسەر بكەین”.
لەبارەی كۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەنێوان پارتی و یەكێتی و گۆڕان ،فەرید ئەسەسەرد ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی دهشڵێ : “تائێستا كۆبوونەوەكان دوو قۆڵی بوون، ئەگەر پێویست بكات ھیچ كێشەیەك نییە بۆ ئەوەی كۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئەنجامبدرێت”.