نهێنی پارچه قوماشهكهی سهر تهرمی میر تهحسین بهگ بزانه
ئەمڕۆ دووشەممە ٤ـی شوباتی ۲۰۱۹ لە مەراسیمی پێشوازیكردن لەتەرمی میر تەحسین بەگ- میری ئێزدییەكانی جیهان و كوردستان ،ژمارەیەك لە پیاوانی ئایینی ئێزدی پارچە قوماشێك بەسەر ئەو سندوقەدا درا كە تەرمەكەی میر تەحسین بەگ ـی تێدابوو.
بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەو پارچە قوماشە لەلای ئێزدییەكان بە (خەرقە) ناسراوە، جۆرێكە لەپۆشاكی ئایینی و لەكاتی كۆچی دوایی میری ئێزیدییهكاندا وەك نەریتێكی ئایینی لەسەر تەرمەكەی دادەنرێت.
ئەو پارچە قوماشە لە كاتی ناشتنی تەرمی ههر میرێكی ئیزدیی دا دەخرێتە نێوگۆڕەكەیەوەو بەسەر تەرمەكەدا دەدرێت.
رۆژی ۲۸ی ئەم مانگە، میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییانی جیهان بەهۆی نەخۆشی لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا كۆچی دواییكرد.
میر تەحسین سەعید عەلی بەگ لە رۆژی ۱۵ی ئابی ساڵی ۱۹۳۳ لە ناوچەی باعەدرێ سەر بە قەزای شێخان لەدایكبووە. لە هاوینی ساڵی ۱۹٤٤، كاتێك كە میر تەحسین بەگ تەمەنی نزیكەی ۱۱ ساڵ بوو، بەهۆی كۆچی دوایی باوكییەوە، لەلایەن دایەگەورەیەوە بۆ پۆستی میری كوردانی ئێزدی بەربژێركرا، لەو كاتەشەوە بۆ ماوەی ۷۵ ساڵ میری ئێزدییانی كوردستان و جیهان بوو.