یه‌كێتی له‌ نێوان كاندیدكردنی بێگه‌رد تاڵه‌بانی و رێواس فایه‌ق خۆی ساغ نه‌كردووه‌ته‌وه‌

 

یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان تا ئیستا له‌باره‌ی كاندیده‌كانی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا رێكنه‌كه‌وتووه‌ ، هه‌ریه‌ك له‌ ڕێواس فایەق لەلایەن باڵی کۆسرەت رەسووڵ عەلی و زۆرینەی سەرکردایەتیی یەکێتییەوە پشتیوانی دەکرێت، لە کاتێکدا بێگەرد تاڵەبانی لەلایەن بنەماڵەی تاڵەبانییەوە پشتیوانی دەکرێت.

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی ڕاگەیاند: ”ھەر کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دیاری بکرێت، دەبێ پێشوەختە قسەی لەسەر بکرێت و بەلایەنی کەم ڕەزامەندیی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لەسەر وەربگیرێت“.

ئەندامه‌كه‌ی سەرکردایەتیی یەکێتی گوتیشی :” هەریەک لە ڕێواس فایەق و بێگەرد تاڵەبانی بۆ پۆستەکە ناویان دەهێدرێت، بەڵام ”تا ئێستا یەکلایی نەکراوەتەوە و دوێنێش لەلای ئەو ھەڤاڵانە بوون و باسی ئەو شتانە نەکراوە“. گوتیشی: ”ھێشتا کاندیدمان بۆ وەزارەتەکانیش دیاری نەکراوە“. ڕوونیشی کردەوە کە چاوەڕێن لە کۆبوونەوەدا بگەنە ئەنجام، بۆ ئەوەی دواتر ڕای بگەیەنن کە کێ دادەنێن.

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی ده‌شلێت : ”هێشتا کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی یەکێتی نەکراوە و جگە لە ڕێواس فایەق و بێگەرد تاڵەبانیش، ناوی هیچ کاندیدێکی دیکەم بۆ ئەم پۆستە نەبیستووە“.

Back to top button