ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی :عێراق گهندهڵترین وڵاتی جیهانه
ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی لیستی وڵاتانی گەندەڵیی له دونیادابڵاوكردهوهو عێراق بە یەکێک لە هەرە گەندەڵترین وڵاتان لەقەڵەم دەدات.
بەپێی ئەو لیستەكهی ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی كه بڵاوی کردۆتەوە، وڵاتانی (دانیمارک، نیوزلەندا، فنلەندا، سەنگافوورە، سوید، سویسرا، نەرویج، هۆڵەندا، کەنەدا، لۆکسمبۆرگ، ئەڵمانیا و بەریتانیا) لەو وڵاتانەن کە ڕێژەی گەندەڵی لە دامەزراوەکانیاندا کەمترینە و لە سەرووشیانەوە دانیمارک.
لە بەرامبەردا، وڵاتانی (کۆنگۆ، عێراق، ڤەنزوێلا، لیبیا، ئەفغانستان، کینیای ناوەڕاست، کینیای بیساو، سوودان، کۆریای باکوور، یەمەنو باشووری سووریا، سووریا و سۆماڵ) لەو وڵاتانەن کە زۆرترین گەندەڵییان تێدایە و عێراق لە ڕیزبەندییەکەدا دووەمین هەرە گەندەڵترین وڵاتی دونیایە.