پێناچێت كۆبونهوهی ئهنجومهنی پارێزگای كهركوك له ههولێر ببهسترێت
ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، هەردوو مەکتەبى سیاسى پارتى دیموكراتی كوردستان و یهكێتی نیشتیمانی كوردستان لە هەولێر کۆبوونەوە، بڕیاریان دا رۆژى ۱۸ ى ئەم مانگە، کۆبوونەوەی ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک لە شارى هەولێر ئەنجام بدرێت.
کامەران کەرکوکى ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له میانی گفتوگۆیهكی ڕۆژنامهوانی له بهشی كوردی دهنگی ئهمریكا ، بە دوورى زانى لە کۆبونەوەکەدا پارێزگار بۆ کەرکوک هەڵبژێردرێت و ڕایگهیاند:” جگە لە عەرەب و تورکمان، لەنێو کوردیشدا ناڕەزایەتى لە ڕێکخستنى کۆبوونەوەکە هەیە، بۆیە ڕەنگە کۆبوونەوەکە ببێتە کۆبوونەوەیەکى ڕاوێژکارى.”
جوان حەسەن ئەندامى کوتلەى یەکگرتووى ئیسلامى لە ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، ئاماژەى بەوەکرد ئەوان تەنها لە ڕاگەیاندنەکانەوە، هەواڵى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى پارێزگایان لە ڕۆژى ۱۸ ى ئەم مانگە لە هەولێر بیستووە و لە سەرکردایەتى یەکگرتووەوە، بڕیارى بەشدارىکردن یاخود نەکردنمان بۆ نەهاتووە.”
لای خۆیهوه ئازاد جەبارى ئەندامى کوتلەى یەکێتى لە ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، ئاماژەى بەوەکرد بەشداربوونى ئەوان لە کۆبوونەوەکەى هەولێردا، پەیوەندى بە بڕیارى سەرکردایەتى یەکێتیەوە هەیە، وتى”بەڵام خۆم، گەر پێم بکرێت، بەشدار نابم.”