بە بەڵگە قوباد تاڵەبانی لەسەر داوای مەڵبەندێكی یەكێتی زیاتر لە 100 كەس لە نێو حكوومەت بە نایاسایی دادەمەزرێنێت

 

لەگەڵ ئەوەی لە چەند ساڵی رابردوو بە هۆی قەیرانی دارایی دامەزراندنی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان وەستاوە, بەڵام بە شێوەیەكی نایاسایی زیاتر لە 100 كەس بە تەزكیەیی مەلبەندێكی یەكێتی دادەمەزرێنێت.
بە پێی چەند بەڵگەیەك كە دەستی (خواكوڕك) كەوتوون, قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكیحكوومەتی هەرێمی كوردستان پێچەوانەی رێنماییەكانی حكوومەت, زیاتر لە 100 كەس وەك فەرمانبەر لە سەر داوای مەڵبەندی یەكێتی لە راپەڕین دادەمەزرێنێت.
لە بەڵگەنامەكان كە واژۆری قووباد تاڵەبانی لەسەرە, فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەرچووە لە ئێستادا دەست بەكار بوونە, ئەمە لە كاتێكدا بە هەزاران دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكان لەدووای بە دەستهینانی بڕوانامە لە ماڵەوە دانیشتوون و بێكارن.
شایەنی بیر خستنەوە جەلال تاڵەبانی سكرتێری كۆچ كردووی یەكێتی هەمیشە دروشمی دوور خستنەوەی دەستی حزبی لە نێو حكوومەت دەگووتەوە لە كاتێكدا كوڕی ئەو سەركردەیە لە نێو حكوومەتدا بە تەزكیەیی حزبی دەیان كەس دادەمەزرێنێت.

Back to top button