ئارام شێخ محه‌مه‌د پرۆژه‌ی پشت خۆپیشاندانه‌كه‌ی مامۆستایان ئاشكراده‌كات

خواكوڕك

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌میانی به‌شداری كردنی له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مرۆی سلێمانی په‌یامێكی بۆ پشگیری خۆپیشاندانه‌كه‌ پێشكه‌ش كرد، و چاودێرێكی سیاسیش نهێنیه‌ك له‌وباره‌وه‌ ئاشكراده‌كات.

چاودێرێكی سیاسی له‌باره‌ی كاتی به‌شداری ئارام شێخ محه‌مه‌د ده‌ڵێت: ماوه‌ی دوو مانگه‌ هیچ به‌رپرسێكی حزبی له‌نێو خۆپیشاندانه‌كان نه‌بینراون، به‌ڵام دوای هۆشداریه‌كه‌ی رێكخراوی یونسكۆ، ئه‌مرۆ به‌شێك له مامۆستایان گه‌ڕانه‌وه‌ هۆڵه‌كانی خوێندن و به‌شێكیش له‌سه‌ر شه‌قام ماونه‌ته‌وه‌.

له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی ئه‌و دوو جوڵه‌یه‌ ئه‌و چاودێره‌ ده‌ڵێت، ئه‌و به‌رپرسه‌ی گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ هاتووه‌ پشگیری له‌و خۆپیشانده‌رانه‌ بكات كه‌ به‌شێكن له‌ ئۆرگان و ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌یان، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی مامۆستایانی سه‌ر به‌ یه‌كێتی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ هۆڵه‌كانی خوێندن.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، ئارام شێخ محه‌مه‌د، كه‌ زیاتر وه‌كو جێگری سه‌رۆكی په‌له‌مان خۆی وێنا ده‌كرد، له‌كاتێكدا ئه‌و بۆ كۆبوونه‌وه‌ی جڤات گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ سلێمانی، زۆر به‌روونی باسی پرۆژه‌ ئێرانیه‌كه‌ ده‌كات له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌ی سه‌ربه‌خۆی به‌غدا له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی هه‌رێم، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی گۆڕان هاوته‌ریبه‌ له‌گه‌ڵ دوا كارتی خۆپشاندانه‌كان.

Back to top button