ئازاد جهباری : ئهگهر بزانین پارێزگای كهركوك لهكۆبونهوهكهی ۱۸ـی مانگ ههڵنابژێردرێت بهشداری ناكهین
ڕێبوار تاڵەبانى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، لە ڕێگەى ئیمەیڵەوە ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوکى ئاگادار کردۆتەوە لە بەستنى کۆبوونەوەکەى ڕۆژى ۱۸ ى ئەم مانگە.
له میانی گفتوگۆیهكی ڕؤژنامهوانیدا ،جوان حەسەن ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک لە کوتلەى یەکگرتووى ئیسلامى، ڕاگەیاند:”لە ڕێگەى ئیمەیڵەوە ئاگادار کراوینەتەوە کە ڕۆژى ۱۸ ى مانگ کۆدەبینەوە.”
ئهندامهكهی ئهنجومهنی پارێزگای كهركوك گوتیشى” لە ئیمەیڵەکەدا شوێنى کۆبوونەوەکە دەستنیشان نەکراوە، بەڵام ڕێبوار تاڵەبانى سەرپەرشتى دەکات.”
لای خۆیهوه ئازاد جەبارى ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک لە کوتلەى یەکێتى، ڕاگەیاند” ئێمە وەکو ئەندامانى یەکێتى لە ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، بەشدارى کۆبونەوەکەى رۆژى ۱۸ ى مانگ ناکەین، گەر بزانین پارێزگارهەڵنابژێردرێت و کێشەکان یەکلایى ناکرێتەوە.”
پارتی دیموكراتی كوردستان و یهكێتی نیشتیمانی كوردستان ڕێكهوتوون کۆبوونەوەى ڕۆژى ۱۸ ى ئەم مانگەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک لە شارى هەولێر بەڕێوەبچێت.