شوان كه‌ریم زراری : په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی به‌شداری بكه‌ن یان نا ئه‌مڕۆ ده‌بێ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ر هه‌ڵده‌بژێردرێت

کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی کاتیی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا و پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستانیش ئاشکرای کرد کە ئەگەر پەرلەمانتارانی یەکێتی بەشداری بكه‌ن و نه‌كه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكاییتی په‌رله‌مان هه‌ر هه‌ڵده‌بژێردرێت.

شوان كه‌ریم زراری ئەندامی پەرلەمانی کوردستان به‌ (خـواكورك)ـی ڕاگه‌یاند، گفتوگۆ لە نێوان هەر دوو لا بەرداوەمە و هیواخوازن بە رێککەوتن بگەن چونکە هەر چۆنێک بێ ئەمڕۆ دووشەمممه‌ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت.

زراری زیاتر گوتی زۆرینەی فڕاكسیۆنەكان كۆكن و دەبێت كۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت، بەیەكەوە پێشنیاریان كرد كۆبوونەوەكە سەعات سێی دوای نیوەڕۆ دوا بخرێت

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی لە بارەی ئەگەری بەشدارینەکردنی پەرلەمانتارانی یەکێتی و پێشکەشنەکردنی کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، بە (خـواكورك)ی ڕاگەیاند: ”پێشبینی دەکەم پەرلەمانتارانی یەکێتی بەشداری بکەن، بەڵام ئەگەر بەشداریش نەکەن، ئاساییه‌ ڕێگەی دیکە هەیە“.

زراری زیاتر گوتی، فراکسیۆنی یەکێتی لە کۆبوونەوەی سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆك فراکسیۆنەکان داوای کرد ماوەی 24 کاتژمێر دوابخرێت، بەڵام بەکۆی دەنگی فراکسیۆنەکان و وەک دەرفەتێک بۆ یەکێتی، کۆبوونەوەکە بۆ کاتژمێر 3 دواخرا.

Back to top button