به‌هۆی كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك نه‌یتوانی كۆببێته‌وه‌

 

محەمەد کەمال، سەرۆکی لیستی برایەتی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ،له‌باره‌ی ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ڕایگه‌یاند:” برادەرانی یەکێتی گووتیان لەلایەن مەکتەبی سیاسییەوە تەعلیماتمان پێ نەدراوە، ئێمەش بڕیارماندا کۆبوونەوەکە دوا بخەین”.

سەرۆکی لیستی برایەتی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ده‌ڵێت :” من بڕوام وایە یەکێتی خۆی کێشەی لەسەر کاندیدەکانی هەیە دەنا لە ۵ـی شوبات ئێمە رێککەوتنێکی باشمان لەگەڵ یەکێتی کرد”.

محەمەد کەمال له‌باره‌ی شوینی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك گووتی :” شوێنەکە هیچ کێشییەکی نییە و تا ئاساییکردنەوەی بارودۆخی کەرکووک، ئاساییە لە دەرەوەی کەرکووک ئەنجام بدرێت”.

محەمەد کەمال، سەرۆکی لیستی برایەتی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەگرێت و دەشڵێت: “برادەران وادەزانن کوێخایەک بۆ گوندێک دادەنێت، دەبێت ئەنجوومەن کۆببێتەوە بۆ دانانی پارێزگار، ئەگەر یەکێتی دەیەوێت نەجمەدین کەریم وازبهێنێ، دەبێت هۆکارەکان پێشکەش بکەن”.

بڕیار بوو ئەمڕۆ دووشەمە ۱۸ی۲ی۲۰۱۹، بەپێی خشتەیەک کە پێشتر لە لایه‌ن ڕێبوار تاڵه‌بانی بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك نێردرابوو ،کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ئەنجامبدرێت.

Back to top button