راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق: پەیوەندی نێوان هەولێرو بەغدا لە باشترین ئاست دایە, دڵنیام هەموو كێشەكان چارەسەردەكرێن
دوای ئەوەی سەرۆك بارزانی سەردانی بەغدای كرد بە مەبەستی چارەسەر كردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، متمانەیەكی بەهێز لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە.
عەبدولكەریم هاشم مستەفا، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە پەراوێزی كۆڕبەندی “ڤاڵدا”ی نێودەوڵەتی سەبارەت بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گوتی: “پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و بەغدا زۆر باشن و بە بڕوای من پەیوەندییەكانیان لە باشترین ئاست دایە”.
گوتیشی: “ئەو پەیوەندییانە لەسەر بنەمایەكی پتەو و باڵا دانراون، متمانەش بنەمای هەموو كارێكه”.
هەروەها گوتی: “ناڵێم كێشەكان كۆتاییان هاتووە. چونكە هەمیشە بەشێك لە كێشە بچووكەكان دەمێنن. بەڵام ئێستا متمانەیەكی بەهێز هەیە و لە تواناش دایە كێشەكانیان چارەسەر بكەن”.